Accessibility links

پشتیوانانی حەشدی شەعبی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکان لە عێراقدا نارازین


پشتیوانانی بزووتنەوەی سەدر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رێزدەگرن. ١١ی مانگی ١٠ی ٢٠٢١ی زاینی
پشتیوانانی بزووتنەوەی سەدر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رێزدەگرن. ١١ی مانگی ١٠ی ٢٠٢١ی زاینی

سەدان لە پشتیوانانی حەشدی شەعبی عێڕاق دەستیان بە مانگرتن لە نزیک هەریمی بە باشی پاریزراوی ناوچەی سەوزی بەغدا لە سێ شەمە دا کرد بۆ ئەوەی وەک خۆیان دەلێن لە بەرامبەر "تەڵەکە" لە هەلبژاردنەکانی پارلمانی ئەم مانگە دا نارەزایەتی نیشان بدەن.

بە گوێرەی ئاکامەکانی سەرەتایی، هاوبەندی فەتح، کە باڵی سیاسی فرە لایەنی حەشدی شەحبی یە، ١٥ نوێنەریان بۆ پاڕڵمانی ٣٢٩ ئەندام دەنگیان هێناوەتەوە.

لە پارلمانی رابردوو دا ٤٨ نوێنەری هەبوو کە دووهەم کۆتلەی گەورەی پارلمان بوو.

براوەی گەورەی ئەم جارە کە زیاتر لە ٧٠ نوینەری دەبێت و هەڵبەت ئەمەش بە گوێرەی بژاردنەکانی سەرەتایی یە، بزووتنەوەی موقتەدا سەدرە کە مەلایەکی شێعەی نەتەوە پەرست و رەخنەگر لە حکومەتی ئێرانە.

بەڵام گەلێک لە پارتەکانی سیاسی تووشی وتووێژی درێژخایەن دەبن بۆ ئەوەی هاوبەندییەک پێک بێنن و سەرۆک وەزیر دەست نیشان بکەن.

حەشدی شەعبی داوای کێشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایان لە وڵاتیان دەکرد.

پاشان خۆپیشاندەران دەستیان بە دامەزراندنی خێوەتان کرد کە مان بگرن.

چالاکان لۆمە لە هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکەن -کە ١٦٠ هەزار چەکداریان هەیە و لە نێو هێزەکانی ئاسایسی عیراق دان - پشتیان بە ئێرانەوە بە ستووە و وەک کەرەسەیەک بۆ سەرکوتی رەخنەگران هەنگاو دەنێن.

ریبەران حەشد ئاکامی هەڵبژاردنەکان رەد دەکەنەوە و بە تەڵەکەی دەزانن.

XS
SM
MD
LG