Accessibility links

ئاهەنگەری دەڵێت داوای ئێران بۆ لابردنی گەمارۆکان بە تایبەت لە لایەن ئەمەریکاوە پەسند ناکرێت


وتووێژەکانی دوو ڕۆژەی حەوت وڵاتی دەوڵەمەندی جیهان کە لە شاری لێڤرپوول لە بەریتانیا بەڕێوەچوو لە هەوڵی دۆزینەوەی هەڵوێستێکی بە هێز و یەکگرتوو لە بەرامبەر هەڕەشەکانی جیهانیدا بوو. لە ئەو کۆبوونەوەیەدا، تا و تۆکردنی یەکێک لە تەورەکان مەسەلەی ناوکی ئێران بوو.

سەبارەت بە ئێران، بەریتانیا گوتی کە دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان لە ڤیەننا "دواین دەرفەت بۆ کۆماری ئیسلامی بوو کە بە پێشنیازێكی جیدی بۆ وتووێژکردن بێت."

لە لایەکی دیکەوە، سەرۆک کۆماری ئێران شەمە گوتی، "ئێران لە سەر درێژە پێدانی وتووێژەکان جیدییە، ئەگەر لایەنەکەی تریش جیدی بێت"، وەک ئاژانسی فەرمی ئیرنا رایگەیاند.

بەڵام ئیبراهیم رەئیسی دەڵێت بە ئەو مەرجەی کەگەمارۆکان لە سەر ئێرانێ لابەرن.

لە وتووێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، کاوە ئاهەنگەری، تۆژەری سیاسی پێی وایە، "هیچ کام لە لایەنەکان بە تایبەتی ئەمەریکاش ئەگەری ئەوە نیە ئەو گەمارۆیانە لە سەر کۆماری ئیسلامی لابەرن."

کاوە ئاهەنگەری، تۆژەری سیاسی
کاوە ئاهەنگەری، تۆژەری سیاسی

ئیسرایل بەردەوام پشتیوانی لە هەنگاوێک بەرامبەر بە ئێران کردووە کە نەهێڵێت دەستی بە چەکە ناوکیییەکان ڕابگات. داخوا شیانی ئەوە لە گۆڕێدایە کە ئیسرایل یەک لایەنە هەنگاو بنێت.

ئاهەنگەری پێیوایە ئیسڕائیل بە بێ ڕێککەوتنێکی ستراتێژیک لە گەڵ ئەمەریکا، بەریتانیا و بە گشتی یەکیەتی ئەورووپا یەک لایەنە پلان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامیدا داناڕێژێت کە بە تەنیا جێبەجێی بکات.

هەڵبەت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کونفرانسێکی رۆژنامەوانی یەکشەمەدا گوتی کە "هێشتاش ئێران کاتی هەیە و بێت ئەو ریکەوتنە پەسند بکات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:53 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG