Accessibility links

مانگرتنی گشتی سەبارەت بە لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی


حەیدەر قوربانی، کوردی لە سێدارەدراو
حەیدەر قوربانی، کوردی لە سێدارەدراو

کارناسانی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ لە راگەیەندراوێکی سەر ماڵپەرەکەی کە چوارشەمە ٢٢ی مانگی ٢٠٢١ بڵاوی کردۆتەوە "لە سێدارەدانی بەندکراوی کورد بەڕێز حەیدەر قوربانی وەک پێشێکارییکەی جیدی ئێران بە گوێرەی یاسای مافەکانی مرۆڤ لە ئاستی نێونەتەوەییدا بە توندترین شێوە مەحکوم دەکات."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هەروەها هاتووە کە قوربانی "بە شێوەیەکی نەهێنی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە لە ١٩ی دێسامبر ئێعدام کرا. ئێعدامی ناوبراو بە بێ ئاگاداری بنەماڵە و پارێزەرکەی بووە، و تەرمەکەی لە لایەن کاربەدەستانەوە بە نەهێنی نێژراوە."

لە ئەم پەیوەندییەدا، کۆمەڵێک لە چالاکانی نێوخۆی کوردستانی ئێران بەرامبەر بە لەسێدارەدانی حەیدەر قوربانی رۆژی پێنجشەممەیان وەک رۆژی ناڕەزایەتی دەربڕێن بە ئەم کردارەی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاندووە.

بێهزاد خۆشحاڵی، تۆژەری سیاسی
بێهزاد خۆشحاڵی، تۆژەری سیاسی

سەبارەت بە لەسێدارەدانی ناوبراو لە تووێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکادا، بێهزاد خۆشحاڵی، تۆژەری سیاسی دەڵێت، کە ئەو کردارە "هێمایەک لە دوژمنایەتی حکومەتی ئێران بەرامبەر بە وەچەکانی یەک لە دوای یەک لە کوردستانی ئێرانە."

هەروەهاجەخت دەکات کە "هەموو پێکهاتەکان و رێکخراوەکان دەتوانن لە ئەم بوارە دا پاڵپشتی یەکتر بن و ئاگاییش دەدات لە مانگرتنە گشتییەکانی تریشدا "بینیومانە کاتێک رێکخراوە سیاسییەکان و لایەنی مەدەنی یەکگرتووبوونە، توانیویانە بە کردەوە ئاکامی باشی بۆیان هەبێت."

هەروەها پێیوایە کە نابی لە ئەو هەوڵەدا نابێت ئەو ترسە هەبێت کە ڕەنگە بانگەوازی بۆ هەوڵی بە کۆمەڵ ئەو ئاکامەی نەبێت کە ئەوان چاوەڕوانی دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:42 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG