Accessibility links

سەعد ئەلمەتڵەبی: وەزیر و تەنانەت جێگرەکانی سەرۆکیش دەستیان لە کوشتنی هاوڵاتیانی عێراقیدا هەیە


سەعد ئەلمەتڵەبی
سەعد ئەلمەتڵەبی

هەندێک لە لایەنە شیعەکانی عێراق بۆ ئەم هەڵبژاردنەی وڵاتەکەیان خۆیان لە ڕەهەندی ئاینزایی پاراستوە و تانوپۆیەکی نیشتمانیانەیان کردووە بە بەری گوتارە سیاسیەکانیاندا، هەندێکی تریشیان بە پێچەوانەوە، ناسنامە و پێناسەی تایفەگەرایی و ئاینزاییان کردۆتە دەروازەیەک بۆ باسکردنی سیاسەتەکانی خۆیان.

لە ئێستادا بە گومانەوە لەوە دەڕوانرێت ئەم هەڵبژاردنەی ڕۆژی 12 ی مانگی 5 بتوانێت کۆتایی بە قەیرانی ئاینزایی عێراق بێنێت.

یەکێک لە یاریدەدەرەکانی نوری ئەلمالیکی جێگری سەرکۆماری عێراق و سەرۆکی لایەنی دەوڵەتی یاسا دەڵێت زۆر قورسە لە ئێستادا عێراق لە قۆناغی شەڕی ناوخۆییەوە بتوانرێت بگوێزرێتەوە، چونکە لایەنی سیاسی هەن توندوتیژییان کردۆتە بەرنامەی خۆیان لە پەیامە سیاسییەکانیاندا، هەر بۆیەشە کۆتاییهێنان بە جیاوازییە ئاینزایی و تایفەگەراییەکان ئاسان نابێت.

سەعد ئەلمەتڵەبی دەڵێت هەندێک لایەن و کەسایەتی گوتاری تایفی و ئاینزاییان بەکارهێناوە وەک دروشمی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بۆ ئەم هەڵبژاردنە و هەڵبژاردنەکانی پێشووی عێراقیش و دەشڵێت لایەنە جیاوازەکان و پێکهاتەکانی گەلی عێراقیشیان بەکارهێناوە بۆ مەبەستی تایبەتی خۆیان و بەو هۆیەشەوە سامانێکی زۆریان بەسەردا باریوە و دەسەڵاتێکی گەورەشیان پێدراوە.

وەک ئەلمەتڵەبی دەڵێت بۆ ئەو جۆرە کەس و لایەنانە زۆر قورس دەبێت دەستبەرداری ئەو ڕەفتار و زمانی ئاخاوتنانەی خۆیان بن، چونکە داماڵینی خۆیان لەو گوتارە ناشرینەی هەیانە ڕێک داماڵینیانە لە دەسەڵات و لە داهات.

سەعد ئەلمەتڵەبی دەڵێت تەنها چارەسەرێکیش بۆ ڕێگەگرتن لەو گرژی و ئاڵۆزییە ئاینزایی و تایفەییانەی ناو عێراق، پێکهێننانی حکومەتی زۆرینەیە و سەرۆکی حکومەت خۆی بەرپرسیاربێت لە دیاریکردنی ئەندامانی کابینەی حکومەتەکەی و بەرپرسیاریش بێت لە سەرکەوتن و شکستی کابینەکەی.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ سەعد ئەلمەتڵەبی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:29 0:00

XS
SM
MD
LG