Accessibility links

راپۆرت: ٨٠ لە سەدی ئەو کەسانەی رۆژنامەنووسان دەکوژن بێ سزا ماونەوە


راپۆرتێکی بڵاوکراوەی پێنجشەممە لە لایەن کومیتەی پارێزگاری لە رۆژنامەنووسان ئەو مەسەلەیە بەهێز دەکات کە کارناسانی ئازادی رۆژنامەوانی بۆ ماوەی چەندین ساڵە تیشکیان خستۆتە سەر کە بریتییە لە ئەوەی بکوژانی رۆژنامەوانان هەر وا بە بێ سزا دەمێننەوە.

لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا، ئەو کومیتەیە کوژرانی ٢٧٨ رۆژنامەنووسی تۆمار کردووە. لە ٨١ لە سەدی ئەو کەیسانە، لە پەیوەندی ئەو تاوانانەدا هیچ کەس بە تاوانبار نەناسراوە.

هۆنی، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کومیتەی پارێزگاری لە رۆژنامەنووسان بە دەنگی ئەمەریکای گوت، "ئەوە پەیامێکی گەلێک ناخۆش بۆ مەسەلەی رۆژنامەوانی دەنێرێت، چونکە هەر حکومەتێک، هەر دەستەیەکی تاوانکاری کە بیهەوێت رۆژنامەنووسێک بیدەنگ بكات، دەتوانێت بە چەند هەزار دوڵار کاری تێرۆر ئەنجام بدات."

ئاماری ئەم ساڵ وڵاتانی پێشتر ناسراوی وەک سومالیا، سوریا و عێراق لە سەرووی ئەو وڵاتانەدا دان کە زۆر بەکەمی لێکۆڵینەوە لە سەر بکوژانی رۆژنامەنووسان کراوە.

ئەفغانستان لە رێزی پێنجەم لە لیستەکەدایە، کە لانی کەم لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا کەیسی ١٧ رۆژنامەنووسی کوژراو لێکۆلینەوەی لە سەر نەکراوە، لە نێویاندا لانی کەم چوار رۆژنامەنووس کە بۆ رادیو ئەورووپای ئازاد کاریان دەکرد کە رێکخراوێکی هاوکاری دەنگی ئەمەریکایە.

هەروەها کومیتەی پاریزگاری رۆژنامەنووسانی ئەفغان گوتی تالیبان گۆمانی لێدەکرێت کە لانی کەم ٢٧ رۆژنامەنووسی کوشتبێت.

XS
SM
MD
LG