Accessibility links

هیوا مەولانیا: تورکیا شوێنێکی مەترسیدارە بۆ پەناخوازان


بە گوێرەی ئاژانسی پەناخوازانی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەتا مانگی یازدەی ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ٣٩٠٠٠ پەناخوازی ئێرانی لە تورکیادا دەژین. لە کۆتایی مانگی ٩ی ئەمساڵی 2021ەدا، ژمارەیەک لە پەناخوازان لەو وتووێژانەی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا کردبوویان باسیان لەوە کردبوو مەترسییان لەسەرە کە ڕادەستی ئێران بکرێنەوە.

هیوا مەولانیا، ئەندامی فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەوانان بە دەنگی ئەمەریکا دەڵێت، پاش چەند ساڵ مانەوەی لە تورکیا هیشتاش هەست بە مەترسی دەکات و ئەو وڵاتە تەنانەت بۆ پەناخوازانی وڵاتانی جۆراوجۆریش شوێنێکی پارێزراو نیە و رووبەڕووی گەلێک هەڕەشە و مەترسی دەبنەوە.

هیوا دەڵێت، کەسێک کە پێیوایە سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران بووە، لە نێوخۆی وڵات پەیوەندی بە بابیەوە کردووە و پێیان وتووە "سێ قەبر ئامادە بکات، یەک بۆ هیوا، یەک بۆ منداڵی هیوا و یەک بۆ بووکەکەی [هاوسەری هیوا] ".

مەولانیا هەروەها ئاگاهیدەدات، هەر لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا کەسێک لە ڕێگای تەلەفۆنەوە پەیوەندی پێوەکردووە و زۆری جەخت کردۆتەوە تا لە شوێنێک چاویان بە یەک بکەوێت بێ ئەوەی خۆی پێ بناسێنێت. لە بەر ئەوەی کە گومانی لە کەسەکە هەبووە، هیوا وەڵامی داواکەی نەداوەتەوە.

هەروەها لە هەمان کاتدا، نزیکەی مانگێک لەمەو بەر کاربەدەستانی تورکیا گوتیان هەشت کەسیان گرتووە کە گوایا دوو لە ئەو کەسانە سەر بە دەزگای ئیتلاعاتی ئێران بوون، ئەوانەی ویستویانە فڕۆکەوانێکی پێشووی ئێران کە پەناخوازە و لە شاری وان دەژی بڕفێنن، وەک ئاژانسی ئانادوڵوو رایگەیاند.

مێهرداد ئابدار باشی، لە وتووێژێکدا لە گەڵ "ئەلجەزیرە" دەڵێت، "پێموایە ئیتلاعاتی ئێران بە دوامدا دەگەڕێن و ئەم جارەیان ئەوان نامڕفێنن، ئەم جار دەمکوژن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:08:45 0:00


XS
SM
MD
LG