Accessibility links

ئیسرائیل درووستکردنی خانووبەرە لە کەناری رۆژئاوا زیاتر دەکات


ئیسرائیل یەک شەممە پێشنیازی فەرمی بڵاوکردەوە کە ١،٣٠٠ خانووی نوێ لە کەناری رۆژئاوای داگیرکراو دا ساز دەکات و کاربەدەستان چاوەروانن وتووێژ لە سەر پێشنیازەکان بۆ ٣،٠٠٠ ماڵی دیکە بکەن کە هەر پێشتر ئەمەریکای لە ئەم بارەیەوە نیگەران کردووە.

بەشی دەسەڵاتداری زەوی و خاکی ئیسرائیل ئەو پێشنیازانەی بۆ خانووە نوێیەکانی بڵاوکردوە کە لە نێو ژمارەیەک لە ئوردوگاکان لە کەناری رۆژئاوا دا ساز دەکرێن شوێنێک فەلەستینیەکان دەیانەویت وەک دەوڵەتی داهاتووی خۆیان بێت.

هەروەها چاوەڕوانی دەکرێت کومیتەیەکی پلاندانانی حکومەتی ئیسرایل لە ئەم حەوتوانەی ئایندەدا سەبارەت بە پیشنیاز بۆ دەوری ٣،٠٠٠ یەکەی نوێ باس بکات. گوتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەینی گوتی ئەو جۆرە هەنگاوانە دەکرێت پەرە بە گرژی بدات و زیان بە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێکی ئاشتی بگەیەنێت.

وەزارتی کاروباری دەرەوەی فەلەستینیەکان بنکە لە کەناری رۆژئاوا گوتی پلانەکان بۆ سازکردنی ئوردوگای نوێ "کارتێکردنی کارەساتباری لە سەر ئەگەری گەیشتن بە ئاشتیەک دەبێت کە لە سەر بناخەی چارەسەری دوو دەوڵەت و لە سەر هەوڵەکانی ئەمەریکا و هەریم و ئاستی نێونەتەوەییە کە دەیانەوێت متمانەی دولایەنە لە نێوان ئیسرایل و فەلەستین دا پێک بێنن.

XS
SM
MD
LG