Accessibility links

تیرێژ : شه‌ڕی لێدوان له‌ نێوان ئه‌مەریکا و ئێران هه‌نگاوێکه‌ به‌ره‌و جه‌نگ


دوابەدوای پەرەسەندنەکانی ڕۆژی پێنجشەممە و خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکا لە کەنداوی عومان. سه‌رۆکی ئه‌مەریکا بڕیاری هێرشی دژ بە ئێرانی دا بەڵام لە دووا ساتەکاندا ڕایگرت.

ئەمەریکا و به‌تایبه‌ت هه‌ڵۆه‌کانی کوماریه‌کان سوورن له‌سه‌ر وه‌ڵامدانەوەی ئێران .. له‌لای خۆیه‌وه‌ رێبه‌ره‌کی له‌شکری ئێرانی له‌ دواترین لێدوانیدا دەڵێت هه‌ر گوللەیەک بکەوێتە ئێرانەوە ئێمە هەمو بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەسوتێنین.

جموجۆڵی له‌شکری هه‌ردوولا له‌ کاتێکدایە که‌ ئه‌مەریکا و ئێرانیش ده‌ڵێن ئێمه‌ شەڕ ناخوازین ..

ئایا هه‌ڕشه‌کانی ئه‌مەریکا و ئێران بۆ شه‌ڕن ؟ ئه‌گه‌ر بۆ شه‌ڕ بن ئایا ئه‌مەریکا ئاماده‌یه‌ له‌ شه‌ڕێکی تر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێوه‌گلێت .. ئێران ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌کانی جێبه‌جێ بکات ؟

ئایا ده‌رفه‌ت هه‌یه‌ به‌ ناوبژی ئه‌وروپا ئه‌م ڕه‌وشه‌ ئاسای بکرێتەوە ؟

ئازیزان بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه‌ به‌رنامه‌ی تیرێژ میوانداری به‌رێز به‌هرۆز جه‌عفه‌ر دامه‌زرێنه‌ر و سه‌روکی ئه‌نستیتوتی میدیتریانه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی دەکات ..

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:18:31 0:00

XS
SM
MD
LG