Accessibility links

ئەمەریکا و وڵاتانی ئەورووپایی هەینی لە سەر مەسەلەی ئێران وتووێژ دەکەن


نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ مەسەلەی ئێران رۆژی هەینی لە پاریس کۆبوونەوەی لە گەڵ دیپڵۆماتەکانی بەریتانیا، فەرانسە و ئاڵمان دەبێت بۆ ئەوەی کارێکی وابکەن ئێران سەر لەنوێ بە گوێرەی رێکەوتنی ناوکی ئێران هەنگاو بنێت، وەک سەرچاوەکانی دیپڵۆماتی چوارشەمە گوتیان.

لە دەمێکدا ئێران ماوەی چەندین حەوتووە کە دەڵێت "بەزوویی" بۆ وتووێژەکان دەگەڕێتەوە، بەڵام هێشتا راینەگەیاندووە چ رێکەوتێک گفتوگۆ لە ڤیەنا دەست پێدکەنەوە بۆ ئەوەی دەست بە رێکەوتنەکە بکەنەوە کە بە پێی ئەو پرۆگرامی ناوکی خۆی راگرت و لە بەرامبەر دا گەمارۆکانی ئابووری لە لایەن ئەمەریکا، یەکیەتی ئەوروپا و یوئێن لە سەری سووک کران.

سەرچاوەکانی دیپلوماتی کە ناوی خۆیان نەدرکاند گوتیان نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ ئێران راب مالێی لە گەڵ بەریوەبەرانی سیاسی وەزارەتەکانی دەرەوەی بەریتانیا، فەڕانسە و ئاڵمان لە پاریس هەینی کۆدەبێتەوە کە بە گرووپی سێ ولاتی یەکیەتی ئەوروپا ناسراون.
یەکێک لە سەرچاوەکان گوتی هیوا دەربڕی ئەو کۆبوونەوانە هەندێک روون کردنەوە دابین بکەن کە چلۆن زلهێزانی جیهانی لە ئەم حەوتووانەی داهاتوو دا هەڵوێست دەگرن، ئەگەر ئێران هەروا کات بکرێت و گەڕانەوە بۆ ڤیەنا وەدرەنگی بخات.

کاربەدەستانی ئەمەریکا گوتوویانە بۆ دەستپێکردنەوەی رێکەوتنەکە کاتی پێویستیان بۆ نەماوەتەوە.

XS
SM
MD
LG