Accessibility links

ئەمەریکا ٢٠٠ ملیۆن ڤاکسنی لە سەرانسەری جیهان دا بەخشیوە


ئەمەریکا پێنجشەممە ئاماژەی پێدا ٢٠٠ ملیۆن ڤاکسێنی کۆڤید ١٩ی بۆ زیاتر لە ١٠٠ وڵات ناردووە، هەنگاوێک کە کۆشکی سپی دەڵێت بەڵێنی سەرۆک جۆو بایدن بە جێ دەگەیەنێت کە ببێتە ناوەندێکی ڤاکسێنەکان بۆ جیهان."

سەمەنتا پاور، بەڕێوبەری ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدانی نیونەتەوەیی ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ، خەڵکی ئەمەریکا ٢٠٠ ملیۆن هۆیان هەیە کە شانازی بکەن ئەو ئاژانسە ئەو شانازییەی هەیە بۆ بەربەرەکانی لە گەڵ هەرە خراپترین پەتای سەردەمی مێژوودا لە بەرەی پێشەوە هەوڵی ڤاکسێنەکردنی جیهانی دا بێت کە لە باری رادە و خێرایی و پڕ گرفتی پێشینەی نەبووە."

حەوتووی رابردوو، کۆشکی سپی ڕایگەیاند ١٧ ملیۆن ڤاکسێنی بۆ جارێک دەرزی لێدانی جۆری جانسن و جانس بۆ یەکیەتی ئافریکا دەبەخشێت، ئەمەش وا دەکات ژمارەی سەرجەمی ڤاکسێنەکان بۆ ئەو یەکیەتییە بگەیەنێتە ٥٠ ملیۆن.

لە مانگی ٩، بایدن رایگەیاند ئەمەریکا پلانی هەیە زیاتر لە یەک ملیارد ڤاکسێن بۆ وڵاتانی داهات پلە نزم و پلە مام ناوەندی بنێرێت.

ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشە پێدانی نێونەتەوەیی گوتی هەوڵدەدات یارمەتی بۆ ئەو وڵاتانە دابین بکات کە پێویستی باری تاقیکردنەوی پزشکی، چارەسەری و کەرەسەی پارێزگاریکردنیان هەیە.

بەڵام لە دەمێکدا ئەو بەخشینانە زیادیان کردووە، کۆشکی سپی رەخنەی لێدەگیرێت کە لە هەوڵی جیدی دایە ڤاکسێنی بەهێزکەر لە خەڵکی ئەمەریکا بدات کە پێشتر ڤاکسێنەکراوەن لە دەمێکدا گەلێک خەڵک لە سەرانسەری جیهان هێشتا تاقە ڤاکسێنێکیان لێنەدراوە.

لە رادەی جیهانی دا، ئەو پەتایە بۆتە هۆی ئەوەی٤ ملیۆن و نۆ سەد هەزار کەس لە ماوەی دوو ساڵان دا گیانیان لەدەست بدەن کە ئەمەش بە گوێرەی ئاماری رێکخراوی تەندروستی جیهانییە.

لە نێوان سالەکانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ کە پەتای ئێدز لە ئەو پەڕی خۆیدا بوو، تەنیا ٢ ملیۆن کەس هەر ساڵە بە هۆی ئەو ڤایرووسە مردن.

XS
SM
MD
LG