Accessibility links

ئاڵمان رەخنە لە ئێسرائیل دەگرێت کە رێکخراوەکانی ناحکومەتی بە نایاسایی دەزانێت


حکومەتی ئاڵمان چوارشەمە گوتی بە هۆی ئەوە کە ئیسرائیل شەش گرووپی پیشەنگی مەدەنی فەلەستینیەکانی وەک " رێکخراوەکانی تێرۆرستی دەست نیشان کردوە، زۆر نێگەرانە" کە ئەو هەنگاوەش لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە ڕەخنەی لێگیرا.

ئیسرائیل گوتی بریاری حەوتووی رابردوو بە هۆی ئەوە بووە کە گویا ئەو ڕێکخراوانە پشتیوانی دارایی بۆ بەرەی خەڵک بۆ ئازادی فەلەستین دابین دەکەن.

ئیسراێل تۆمەتی خستە سەر ئەو رێکخراوانە کەبە نەهێنی لە گەڵ گرووپی ملیتانی چەپ رەو کار دەکەن، کە ئامادەکارییان بۆ کردارەکانی فڕۆکە ڕفاندن لە ساڵەکانی دەیەی ١٩٧٠ دا ئامادە کرد بۆ ئەوەی مەسەلەی فەلەستین زەق بکەنەوە و ئەو گرووپە لە لایەن چەندین حکومەتانی رۆژئاواوە لە لیستی رەش دایە.

گوتەبێژی ئاڵمان گوتی، "ئێمە چاوەڕوانی زانیاری زیاتر لە حکومەتی ئیسرائیل سەبارەت بە پاساوادان بە ئەو هەنگاوە دەکەین."

بەرپرسی مافەکانی مرۆڤی یو ئێن میشێل بەچلێت سێشەممە ئەو بڕیارەی ئیسرائێلی وەک هێرشێک بۆ سەر ئازادییەکانی پێک هێنانی رێکخراو، دەربرێنی بیر و باوەڕ و بۆ سەر مافی بەشداری کردن لە ئەرکی گشتی دا ناوزەد کرد.

ئاڵمان و ئیسرائیل لە دوای شەڕی جیهانی دووهەمەوە بۆ ماوەی دەیان سال پەیوەندی دیپڵۆماتی بە هێزیان هەبووە.

خانمی ئانگێلا مێرکل راوێژکار، لە ماوە ١٦ ساڵ لە سەر دەسەڵات ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیلی وەک لایەنیکی هەرە گرنگ لە ریبازی ئاڵمانێی زانیوە و بە سەردانی ئەم مانگەی بۆ ئورشەلیم سوزی دائەم سیاسەتە لە لایەن حکومەتەکانی داهاتووی ئاڵمان دریژەی پێبدرێت.

XS
SM
MD
LG