Accessibility links

بەهۆی هێرشی ئاسمانی 20 کەس لە دوما دەکوژرێن


چالاکوانان لە سوریا دەڵێن بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچەکانی دەوروبەری دیمەشق بەلایەنی کەم 20 کەس لە ڕۆژی شەممە کوژران و دەیان کەسی تریش بریندار بوون. ئەمەش دواین زنجیرەی هێرشی حکومەتە بۆ سەر ناوچەنی ژێر دەسەڵاتی سەرهەڵداوان.

هێزەکانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد زیاتر لە هەفتەیەکە هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر دوما. ئەم ناوچیە لە دەرەوەی دیمەشقەو شوێنی سەرەکی گروپی سەرهەڵداوی جەیش ئەلئیسلامە.

ڕێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریا بنکە لە بەریتانیا دەڵێت بەلانی کەم 20 کەس لەو هێرشەی ڕۆژی شەممە کوژراون. هەروەها دەشڵێت بڕوا دەکات ژمارەکە لەوەش زیاتر بکات لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە بەریندارەکان لە ڕەوشێکی ناسەقامگیردان.

کۆمیتەیەکی هاوکاری خۆجێی لە دۆما لە لاپەڕەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوکیان ڕایانگەیاندووە ژمارەی قوربانییەکان 50 کەسن.

XS
SM
MD
LG