Accessibility links

تورکیا دیوارێک لە سەر سنووری سوریا دروست دەکات


ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی میدیای تورکیا ڕادەگەیەنن تورکیا دەستیکردووە بە دروستکردنی دیوارێکی 45 کیلۆمەتری کۆنکریتی بە درێژایی سنوری سەرەکی لەگەڵ سوریا.

ئاژانسی دەنگوباسی دۆغان ڕادەگەیەنێت بەربەستێکی 12 کلیۆمەتری لە ئێستاوە بەدرێژایی سنوور لە شارۆچکەی ڕەیحانییەی هەرێمی هاتای دروست کردووە کە خاڵی سەرەکی قاچاخچێتی و دەربازبوونی سنوورە لە ناو سوریاوە.

کاربەدەستان ئەم هەواڵەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

تورکیا باری ئاسایشی سنوورەکانی توند کردووە بە مەبەستی ڕێگاگرتن لە جیهادییە بیانییەکان لە چوونە ناو سوریاوە و هەروەها بۆ ڕێگاگرتن لە چەکدارەکانیش کە لە سوریاوە بێنە ناو تورکیاوە.

تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ئامانجەکانی داعش لە ناو سوریا دەستپێکرد، پاش ئەوەی بەهۆی هێرشێکی خۆکوژی 32 کەس لە ناو ولاتەکەی کوژران. تورکیا ڕێگاشی بە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی تورکیاوە هێرشەکانی دژ بە چەکدارانی داعش بکەن.

XS
SM
MD
LG