Accessibility links

ئوسترالیا تاووتوێی بەشداریکردنی لە هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش لە سوریا دەکات


ئوسترالیا تاووتوێی داوایەکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەکات بۆ بەشداریکردن لە هێرشە ئاسمانیـیەکانی دژی داعش لە سوریا.

تۆنی ئابۆت سەرۆک وەزیری ئوسترالیا ڕۆژی هەینی گوتی حکومەتەکەی داوایەکی لە لایەن وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاوە لێکراوە، ئەویش 6 فڕۆکەی جۆری F/A-18 سوپەر هۆرێنتی ئوسترالی کە لە بنکەی ئاسمانی دوبەیدان لە ئیمارات بەشداری لە هێرشە ئاسمانیـیەکانی سەر داعش لە سوریا بکەن. گوتیشی لە چەند هەفتەی داهاتوو حکومەتەکەی بڕیاری خۆی لەم بارەیەوە دەدات.

لەوەتای مانگی دەی سـاڵی ڕابردووەوە فڕۆکە جەنگیـیەکانی ئوسترالیا بەشداری لە هێرشە ئاسمانیـیەکانی دژی داعش لە باکوری عێراقدا دەکەن، بەڵام ئوسترالیا قایل نەبووە لە سوریاش هەمان کاربکات، دەڵێت پـێویستی بە ڕەزامەندیـیەکی فەرمی هەیە یان لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە یانیش لە لایەن حکومەتی سوریاوە.

XS
SM
MD
LG