دەکرێت بگوترێت هەواڵی کوژران و خۆکۆشتن لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا، بووەتە هەواڵی ڕۆژانە، لە ماوەی کەمتر لە مانگێک ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنان و کچان کوژراون و بەشێکیش کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە، لە کاتیشدا بەشێک لەو ژنانە پێشتر کێشەیان هەبووە و بەئاشکرا باسی کێشەکانیان کردووە
نوسەری کتێبەکە محەمەد ڕەئوف باس لە ناوەرۆکی کتێبی پاکیزەکانی شەنگال دەکات و دەڵێت ئەو کارەساتە تراژیدیایەی لەسەر دەستی چەکدارانی داعش ڕووبەڕووی کچانی ئێزیدی و ئێزیدیەکان بویەوە لە فرۆشتن و دەستدرێژی سێکسی و پاشانیش کوشتنی دایک و باوک و براکانیان، پێویستی بە تۆمارکردنە
دکتۆر هێرش سەید سەلیم دوای چاکبونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا باس لە دۆخی ئێستای شاری سلێمانی لەگەڵ کۆڕۆنادا دەکات و دەڵێت تا ئێستا ڕێژەکە لە %3 و نەگەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار
هیوا قەرەنی دەڵێت خۆشبەختانە تا ئێستا دەڤەری ڕاپەڕین لەژێر کۆنتڕۆڵ دەرنەچوە بەڵام کۆمەڵک خەڵک کەمتەرخەمن لە خۆپاراستن، دەشڵێت 158 حاڵەتی توشبون تۆمارکراوە لەگەڵ 4 حاڵەتی گیانلەدەستدان
بەگوێرەی ئامارەکان ژمارەی ڕاستەقینەی ئەو حاڵەتانەی لە بەریتانیا بە پەتای کۆڤید 19 گیانیان لە دەستداوە لە %40 زیاترە لەو ڕێژەییەی حکومەت ڕایدەگەیەنێت لەدەی مانگی چوارەوە بەوانەشەوە کە لە دەرەوەی نەخۆشخانە گیانیان لە دەستداوە
ڕێکخراوی بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان WFP دەڵێت ژمارەی ئەو کەسانەی ڕووبەڕووی کەمی خۆراک دەبنەوە لە ئەمساڵدا بۆ دوو هێندە زیاد دەکات
سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت:سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان لەگەڵ داناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕاوبۆچوونی خۆیان ئاڵوگۆڕکرد سەبارەت بەو جەنگەی لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا لە پارێزگای ئیدلیب بەرپا بوە
سەرچاوە ئاسایشییەکانی عێراق بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕایان گەیاند چەند کەسێکی نەناسراو بە چەکی بێ دەنگ هێرشیان کردۆتە سەر خۆپیشاندەرێک لەناوەڕاستی شاری بەغداد
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئوغڵو ئەمرۆ شەممە گوتی تورکیا دەیەوێت کێشەکان لەگەڵ ڕوسیا سەبارەت بە باکوری ڕۆژئاوای سوریا لە پارێزگای ئیدلیب بە ڕێگەی دبلۆماسی چارەسەر بکات