Accessibility links

کۆریای باکوور بە شێوەیەکی کاتی گەشتی هاوڵاتیانی چینی بۆ وڵاتەکە قەدەغە دەکات


لە نێوەندی نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکاندا سەبارەت بە زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چیندا، کۆریای باکوور گەشتکردنی هاوڵاتییانی چینی نزیکترین هاوپەیمانی بۆ وڵاتەکە قەدەغە کرد.

لە ماڵپەڕی بەڕێوبەرایەتی کۆچی نیشتیمانی چیندا هاتووە دەڵێت " هاوڵاتیانی چینی بۆ ماوەیەکی کاتی گەشتکردنیان بۆ کۆریای باکوور قەدەغە کراوە. سەرجەم هاتووانی ئەمدواییانە لە چینەوە و هاوڵاتیانی کۆریای باکووریش دەبێت 30 ڕۆژ کوارەنتین بکرێن و لە ژێر چاودێریدا بن."

هێشتا ڕوون نیە کۆریای باکوور کەی ئەو ڕێوشوێنەی سەپاندووە و چەندێکیش دەمێنێتەوە.

دوای ئەوەی حکومەتی چین لەم هەفتەیەدا کۆتایی هێنانی بە کوارەنتینی زۆرەملێ بۆ گەشتیاران ڕاگەیاند و ڕێگەی گەشتکردنی لەبەردەم هەندێک لە چینییەکاندا بۆ دەرەوە کردەوە، چەندین وڵات کۆتوبەندییان خستۆتە سەر گەشتیارانی چین، لە ئێستاشدا خواستی چینییەکان بۆ گەشتکردن بۆ دەرەوە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

لە هەمان کاتیشدا لابردنی کۆتوبەندە توندەکانی چین بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە هۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی توشبوون بە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا، ترس و نیگەرانیشی دروست کردووە لەسەر ئەگەری دروستبوونی جۆرێکی نوێی مەترسیداری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG