Accessibility links

ئەمەریکا گەشتیارانی چین ناچار دەکات پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام بدەن


بەرپرسانی تەندروستی ئەمەریکا دەڵێن ئەمەریکا گەشتیارانی چین ناچار دەکات پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن، بەمەش ئەمەریکا چووە پاڵ هیندستان و ئیتاڵیا و ژاپۆن و تایوان لە گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنەدا. لە ماوەی ڕابردوودا چین بڕیاریدا ڕێکارە توندەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لاببات.

بەرپرسەکان بە ڕۆژنامەنووسانیان وت ڕێوشوێنەکە لە 5 ی مانگی یەکەوە دەستپێدەکات، سەرجەم سەرنشینانی فڕۆکەکان لە تەمەنی 2 ساڵییەوە بۆ سەرەوە پێویستە پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنایان کردبێت و هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبن، پشکنینەکەش دەبێت دوو ڕۆژ پێش دەرچوونیان بێت لە چین یاخود هۆنگ کۆنگ یاخود ماکاو.

بەرپرسانی فیدڕاڵی دەڵێن ئەو سەرنشینانەی کە زیاتر لە 10 ڕۆژ پێش گەشتەکەیان پشکنینیان کردووە و توشبوو نین، دەبێت نوسراوێک لەسەر چاکبوونەوەیان و ئەنجامی پشکنینە نوێیەکەش دابین بکەن.


چین لەم مانگەدا توندترین ڕێکارەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و پشکنینە زۆرەکانی لە وڵاتەکەدا لابرد.

لابردنی ڕێکارەکان دوابەدوای خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتیانی چین بوو، بەپێی هەندێک لە شارەزایانی تەندروستی نێودەوڵەتی، ئەوە مانای ئەوەیە ئێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتەدا بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاودەبێتەوە و ڕەنگە ڕۆژانە ملیۆنان خەڵک توش ببن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG