Accessibility links

حکومەتی هەرێم لە ماوەی کەمتر لە دە ڕۆژدا خشتەی مووچەی دوو مانگ بڵاو دەکاتەوە


وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان ڕۆژی هەینی خشتەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بڵاو کردەوە. وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکیدا دەڵێت لە ڕۆژی شەممەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەستپێدەکات و تا پێش جەژن سەرجەم مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەدرێدێت.

وەزارەتەکەلەگەڵ خشتەکەدا تێبینییەکیشی نوسیوە و دەڵێت " ئەم خشتەیە بەپێی کاتی هاتنی تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق دانراوە، لەکاتی دروستبونی هەر گۆڕانکاریەک لە هاتنی تەمویلەکە گۆڕانکاری لە خشتەکەشدا دەکرێت."

ڕۆژی چوارشەممە 3ی مانگی چوار، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند چارەسەرێکی "گونجاو" بۆ مووچەی فەرمانبەران دانراوە و گوتی بەر لە جەژن مووچەی مانگی سێش دابەش دەکرێت.

بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە "دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردوو تیمی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم دابنرێت."

قسەکانی بارزانی دوای ئەوە بوو ڕۆژی سێ شەممە 2ی مانگ شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی سەردانی بەغدای کردووە بە مەبەستی گفتوگۆکرن لەسەر پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان.

ڕۆژی 28-3-2024 وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم، ته‌واوكاری لیستی موچەی موچەخۆرانی بڵاوكردەوە و بەگوێرەی لیستەكەش، هەرسێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم و وەزارەتی پێشمەرگە و تەواوی هێزە ئەمنیەكان رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی هەفتەی داهاتو موچەی مانگی (شوبات/2)ی2024 وەردەگرن.

XS
SM
MD
LG