Accessibility links

هەوڵی قەدەغەکردنی تیک تۆک لە عێراق دەدرێت


وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند داوای قەدەغەکردنی بەکارهێنانی تیک تۆکیان لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە.

هەیام ئەلیاسری، ڕایگەیاند داواکارییەک پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ ڕێگری کردن لە بەکارهێنانی تۆڕی تیک تۆک و گوتیشی هاوئاهەنگی گەلی عێراق گرنگە بۆ ئەو داواکارییە.

ئەلیاسری لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ئاماژەی بەوەش کرد سەردانیکردنی ماڵپەڕی فیلمە ڕووتەکان لە عێراقدا کەمی کردووە " ژمارەی سەردانیکارانی ماڵپەڕی فیلمە ڕووتەکان لە مانگی دوانزدەی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە نیو ملیار کەس بوو، بەڵام لە مانگی دووی ئەم ساڵ، ئەو ژمارەیە بۆ 89 ملیۆن دابەزیوە."

گوتیشی بەو پێیە ئێستا عێراق لە لیستی ئەو وڵاتانە دەرهێنرا کە زۆرترین سەردان و بینینی سایتە سێكسیه‌كانی هەبووە.

داواشی کرد پێویستە ئەندامانی پەرلەمان پێکەوە کار بکەن بۆ بلۆککردنی ئاپەکانی دیکەش.

هەتا ئێستا تیک تۆک لە ژمارەیەک وڵاتانی جیهاندا بە چەندین هۆکاری جۆراوجۆر بەکارهێنانی قەدەغە کراوە و دواینیان لە ئەمەریکایە کە ئێستا لە ڕێگەی کۆنگرێسەوە هەوڵی قەدەغەکردنی ئەو پلاتفۆرمە دەدرێت.

سەرچاوە: ئاژانسی دەنگوباسی عێراق

XS
SM
MD
LG