کاربه‌ده‌ستانی عێراق ڕاده‌گه‌ێنن هێرشی بۆمب و ده‌ستڕێژکردن له ناو ئۆتۆمبێله‌وه بۆته مایه‌ی کوژرانی 8 که‌س له سه‌رانسه‌ری عێراقدا.
کاربه‌ده‌ستانی پۆلیس ده‌ڵێن چه‌ند چه‌کدارێک له ناو ئۆتۆمبێلێک له نزیک شاری موسڵ ته‌قه‌یان کرد و دوو پۆلیسیان کوشت له کاتێکدا له نۆبه‌داریدا نه‌بوون.
له شاری تکریتی ناوه‌ڕاستی عێراقیش پۆلیس ڕایگه‌یاند به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی که‌نار ڕێگا باوک و کوڕێک کوژراون.
له به‌غداش به هۆی دوو ته‌قینه‌وه‌ی جیا جیا 4 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه جێگری سه‌رۆکی ئه‌مه‌یرکا جۆ بایدن له ڕۆژی شه‌ممه قسه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالکی کردووه. بایدن له‌لایه‌ن گه‌لی ئه‌مه‌ریکاوه دڵگرانی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌و عێراقییانه‌ی له توندوتیژییه‌کانی تیرۆرستاندا کوژراون. هه‌ردوو ڕێبه‌ر باسیان له گرنگی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه کرد به پێی کارنامه‌ی ڕێککه‌وتنی ستراتیژی بۆ پشتیوانی کردن له هه‌وڵه‌کانی عێراق بۆ دۆزینه‌ویه به‌رپرسانی هێرشه‌کانی ئه‌م دواییانه‌و هێنانیان بۆ به‌رده‌م دادگا.
هاوکات نوری ئه‌لمالکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی ده‌ستی هه‌بوبێت له هێرش کردنه سه‌ر زیندانه‌کانی ئه‌بوغرێب و تاجی.
زانیاری زیاتر له ڕاپۆرتی په‌یامنێرمان گۆران تۆفیق ببیستن.