Accessibility links

ئه‌مه‌ریکا باڵیۆزخانه‌کانی خۆی له‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشی ئه‌لقاعیده‌ ئاگادارده‌کاته‌وه‌


وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاگاداریـیه‌کی بۆ باڵیۆزخانه‌ و هاوڵاتیانی خۆی له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌رکردووه‌،‌ تیایدا داوایان لێده‌کات وریا بن له‌ ئه‌گه‌ری ڕوودانی هێرشی تێرۆرستی ئه‌لقاعیده‌.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی هه‌ینی گوتی ئه‌گه‌رێـکی زۆر هه‌یه‌ هێرشێـکی تێرۆرسـتی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان له‌ باکوری ئافریکا بکرێت. ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ هێرشه‌که‌ سه‌رچاوه‌که‌ی نیمچه‌ دورگه‌ی عه‌ره‌ب بـبێت.
به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ده‌شڵێت ئه‌لقاعیده‌ و باڵه‌کانی ڕه‌نگه‌ له‌ ئێسـتاوه‌ هه‌تا کۆتایی مانگی هه‌شت هێرش ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌م ئاگاداریـیه‌ پاش ڕۆژێـک دێت له‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا گوتی له‌به‌ر هۆکاری ئاسایشی ئه‌م یه‌کشه‌ممه‌یه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ باڵیۆزخانه‌ و کونسوڵیـیه‌ته‌کانی له‌ وڵاتانی جیهاندا داده‌خات.
XS
SM
MD
LG