Accessibility links

کاربەدەسـتێکی ئەمەریکا چەند وێنەیەکی سەردانەکەی بۆ کۆبانی بڵاودەکاتەوە


کاربەدەسـتانی ئەمەریکایی و کورد ڕایانگەیاند نوێنەر سەرۆک ئۆباما لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش بە شێوەیەکی نهێنی لەگەڵ شاندێـکی هاوپەیمانان سەردانی ناوچە کوردیـیەکانی سوریای کردووە و ماوەی دوو ڕۆژ لەوێ بوون.

کاربەدەسـتێـکی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی برێت مەکگورک سەردانی ناوچە کوردیـیەکانی کردووە، لەوانە شاری کۆبانی و لەوێ لەگەڵ کاربەدەسـتان و فەرماندە لەشکریـیەکان کۆبووەتەوە بۆ تاووتوێکردنی چۆنێتی زیادکردنی فشارەکان بۆ سەر داعش.

ئەمەش یەکەم جارە کاربەدەسـتێـکی وەها گەورەی ئەمەریکا سەردانی ناوچە کوردیـیەکانی سوریا بکات.

برێت مەکگورک لەسەر تویتەرەکەی خۆی کۆمەڵێـک وێنەی سەردانەکەی بڵاوکردووەتەوە لەگەڵ چەند وێنەیەکی شاری کۆبانی، لەوانە گۆڕستانی شەهیدان. لە لای وێنەکە نووسیویەتی" ڕێزونەوازش بۆ زیاتر لە 1000 شەهیدی کورد کە ساڵێـک لەمەوبەر گیانی خۆیان بەخشی بۆ شکاندی گەمارۆی سەر کۆبانی."

سەرچاوە کوردیـیەکانیش لای خۆیانەوە بە ئاژانسی دەنگ‌‌وباسی فڕانس پـرێسیان گوتووە کاربەدەسـتانی فەڕەنسی و بەریتانیش لە نێو شاندەکەدا بوون و لەگەڵ کاربەدەسـتانی کۆبانی و فەرماندەکانی هاوپەیمانێتی سوریای دیموکرات کۆبوونەتەوە.

هەروەها گوتویانە باسی پـێشـهاتەکانی ناو سوریاشیان کردووە لەگەڵ وتووێژەکانی ژنێڤ 3 و ئایندەی وڵاتەکە و گرنگی بەشداری کورد لە دانوسـتاندنەکانی ئاشتی ئەوانەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات.

XS
SM
MD
LG