به پێی هه‌واڵی ئاژانسی هه‌واڵنێری فه‌رانسه، تورکیا و یه‌کیه‌تی ئۆروپا بو که‌م کردنه‌وه‌ی شه‌پوڵی په‌نابه‌ران به رێکه‌تنێک گه‌یشتون. دوناڵد تاسک به‌رپرسی کۆمیسیۆنی یه‌کیه‌تی ئۆروپا ده‌ڵێت 3 میلیارد دۆلار به تورکیا ده‌درێت تا بۆ جێگیرکردنی په‌نابه‌رانی سوریا له تورکیا سه‌رف بکرێت. ئه‌م رێکه‌وتنه هه‌روه‌ها رێگه به هاو وڵاتیانی تورکیا ده‌دات له مانگی 10 ساڵی 2016وه بێ پێویستی به وه‌رگرتنی ویزا سه‌ردانی وڵاتانی ئۆروپایی بکه‌ن.
هه‌ندێک له وڵاتانی یه‌کیه‌تی ئۆروپا به هوی ئه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن که تورکیا به دێمۆکراسی و سه‌روه‌ری یاسا پابه‌ند نیه، رخنه له‌م رێکه‌وتنه ده‌گرن. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا به‌رپرسانی یه‌کیه‌تی ئوروپا ده‌ڵێن که ئه‌و بڕه پاره‌ی به‌ڵێنی به‌خشینی به تورکیا دراوه یه‌کجێ ته‌سلیمی ئه‌م وڵاته ناکرێت و پابه‌ند بوونی به به‌ڵێنه به‌رانبه‌ره‌کانی و شێوه‌ی به کار هێنانی ئه‌و بڕه پاره‌یه مانگ به مانگ چاودێری ده‌کرێت.
به‌رێز مه‌سعود مه‌ناف، ڕۆژنامه نوس له ناوه‌ندی نۆچه و شرۆڤه‌ی ڕۆژ، ده‌ڵێت تورکیا له په‌نابه‌ران وه‌ک کارتی کایه بۆ گوشار خستنه سه‌ر یه‌کیه‌تی ئۆروپا و ده‌سته‌به‌ر کردنی به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کانی که‌ڵکی وه‌رگرتوه.