بێهروز ئه‌ڵخانی، به‌ندکراوی ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌ی کورد که 26 ی مانگی دووی 2010 لەگه‌ڵ 15 هاووڵاتی تری کورد له شاری سه‌ڵماسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانەوه ده‌ست به‌سەرکرابوو، به‌ره به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه لەگه‌ڵ 5 به‌ندکراوی‌تر له سێداره درا.
بێهروز ئه‌ڵخانی له ڕۆژانی یه‌که‌می گیرانی به په‌یوه‌ندی لەگه‌ڵ په‌ژاک تاوانباراکرابوو و چه‌ند مانگ دواتریش به تیروری دادوه‌ری دادگای شۆڕشی شاری خۆی له پارێزگای ئازه‌ربایجان تۆمه‌تبارکرا. ئه‌ڵخانی نزیک به یه‌ک ساڵ و نیو له ژوری تاکه‌که‌سی به‌ندیخانه‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ئیتڵاعاتی ئێران له ورمێ راگیرا و له‌و ماوەیه‌دا به دژواری ئه‌شکەنجەکرابوو.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی سێشەممە داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردبوو بێهروز ئەڵخانی لە سێدارە نەدەن، بەوپـێی نەبوونی بەڵگە کە بیسەلمێنێت ئەو تاوانبارە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێـکردنی حوکمی لەسێدارەدانی بێهروز گاڵتەجاڕیـیە بە سیستەمی دادوەری.
چه‌ند حه‌وتوی پێشووش سیروان نژاوی نەژاد به‌ندکراوی سیاسی کورد له هه‌مان به‌ندیخانه‌ی ورمێ له سێداره درابوو. بۆ زانیاری زیاتر و لێکوڵینه‌وه لەسه‌ر هۆی زیادبوونی رێژه‌ی ئێعدامی به‌ندکراوانی سیاسی کورد وتووێژمان لەگەڵ که‌ریم مه‌رسه‌نه رۆژنامەوانی کوردی دانیشتوی وڵاتی سوید کردووە.