Accessibility links

ئاکۆ ئەلیاسی:دەستپێشخەری پارتی گەلی سویس ژیانی دوو میلۆن کەس دەخاتە مەترسیەوە


Ako Eliassi
Ako Eliassi

دیارە لە دەرئەنجامی ئەو کارە تیرۆریستیانەی کە لەم ساڵانەی دواییەدا لە ئەوروپا و لە وڵاتانی تری رۆژئاوادا رووی داوە، بە جۆرێک کاری کردووەتە سەر هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە و حکومەتەکانیاندا و لە کۆتاییشدا یاساکانیان بەرامبەر بە بێگانەکان.

پارتی گەلی سویسی ( سویسرا ) Volks Party دەستپێشخەریەکی پێشکەش کردووە کە وەکو لە بەیاننامەی کامپەینی سۆسیال دیموکراتەکاندا هاتووە و ئاماژەی پێی دەکات ژیانی فەرەتر لە دوو میلیۆن کەس دەخاتە مەترسیەوە.

ئاکۆ ئەلیاسی هۆزانڤان و ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" دیارە پارتی گەلی سویس بە حوکمی ئەوەی هەمیشە لە پەرلەماندا زۆرایەتی هەیە وە پارتێکە زیاتر وەکو ناسیۆنالیزمی سویسی بیر ئەکاتەوە ئامانجەکەی بڵاوکردنەوەی ترس و دڵە راوکیە لە نێۆ کۆمەڵگای سویسیدا و خەڵکی سویس و یەکێک لەو ستراتیژیانەی وە یاخود لەو بەرنامانەی کە هەمیشە کەڵکی لێ وەردەگرێ و سەرکەوتن بە دەست دێنی لە ئاکامی هەڵبژاردنەکان بڵاوکردنەوەی ترسە لە نێۆ کۆمەڵگای سویسیدا لە پەیوەندی لەگەڵ کێشەی پەنابەری.

کاک ئاکۆ هەر وەها دەڵێت پارتی گەلی سویس دەستە خۆشکی ئەو پارتە راست ئاژوایانەیە کە لە ئەوروپا جاروبار سەرکەوتن بە دەست دێنن، ئەوان دژ بە فەرە بوونی لێشاوی پەنابەرین لە وڵاتەکەیان کە وا هەست دەکەن زۆر بچوکە و توانای لە خۆگرتنی ئەو لێشاوانەدا نییە.

کاک ئاکۆ سەبارەت بە نگرانی پەنابەرەکان لەم دەستپێشخەریە دەلێت ئاکامەکەی ئەوەیە نزدیک بە دوو میلیۆن پەنابەر لە نەوەی یەک و دوو و سێ لە بەرامبەر بچووکترین هەڵ و سەرپێچیدا ئەو کەسانە راستەوخۆ رەوانەی وڵاتانیان دەکرێن".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:24 0:00

XS
SM
MD
LG