Accessibility links

وەزیری بەرگری عێراق پیرۆزبایی لە هێزی پێشمەرگە دەکات


ژمارەیەک لە فەرماندەی پێشمەرگەی کوردستان
ژمارەیەک لە فەرماندەی پێشمەرگەی کوردستان

ڕۆژی هەینی 27 ی مانگی 11 وەزیری بەرگری عێراق خالد ئەلعوبەیدی بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە ئازاد کردنی شەنگال سەردانی پێشمەرگەی کرد لە بەرەکانی جەنگ دژی داعش.

جەمال محەمەد عومەر، سەرۆک ئەرکان لە وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستان لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە سەردانەکەی وەزیری بەرگری عێراقی دەکات و دەڵێت وەزیری بەرگری بە مەبەستی پیرۆزبایی کردنی لە پێشمەرگە هاتبوو.

بەڕێز عومەر دەشڵێت " لە کۆبوونەوەکانی لەگەڵ پێشمەرگەدا بەڕێز ئەلعوبەیدی باسی لە پلانەکانی ڕزگارکردنی شاری موسڵ و تەواوی هەرێمەکە کرد".

شایانی باسە شاری شەنگال لە ڕۆژی 3 ی 8 ی 2014 لەلایەن چەکدارانی داعش داگیر کرا و لە 13 ی مانگی 11ی 2015 لەلایەن هێزەکانی کوردستانییەوە بە تەواوەتی ڕزگار کرا.

دەقی وتووێژەکەی نەجیب باڵایی لەگەڵ جەمال محەمەد عومەر.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:20 0:00

XS
SM
MD
LG