Accessibility links

کاوە ئاهەنگەری: شارەوانی برۆکسل ئاگاهیداوە کە دوو تێرۆریستی مەترسیدار لە برۆکسلن


کاوە ئاهەنگەری
کاوە ئاهەنگەری

وڵاتی بەلژیکا بۆتە جێی سەرنجی میدیاکانی جیهان بە تایبەتی پاش ئەو هەڕەشانەی ڕیکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی کردونی بۆ هێرشکردنە سەر ئەم ولاتەی ئەوروپا.

ئەم هەڕەشانەش دووابەدوای هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامین کە کردیانە سەر فەڕەنسا.

کاوە ئاهەنگەری، نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ کاروباری یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل دەڵێت دەسەڵاتدارانی بەلژیکا ئەو هەڕەشانەیان بە ڕژدی وەرگرتووە و ڕێوشوێنی ئاسایشی تایبەت گیراوەتە بەر و دەشڵێت باری ئاگاهی ئاسایشی خراوەتە ڕیزبەندی چوارهەمەوە کە ئەمەش بەرزترین ئاسی ئاگاهی ئاسایشییە لە وڵاتەکەدا.

بەڕێز ئاهەنگەری دەشڵێت ژمارەیەکی زۆری موسڵمان لە برۆکسل دەژین و یەکێک لە داڕیژەرانی پیلانی هێرشەکانی کرانە سەر پاریس لە برۆکسل دەژیا و هێشتاش خانەوادەکەی هەر لە برۆکسلە و دەشڵێت ئەو بەڵگانەی لەبەردەست دەسەڵاتداراندان سەبارەت بە پیلانە تێرۆریستییەکان بەشێکی ئەو ناوانەی هاتوون ڕەگەزنامەی بەلژیکیان هەیە.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ کاوە ئاهەنگەری، نوێنەری حیزبی دیموکراتی کوردستان بۆ کاروباری یەکێتی ئەوروپا لە برۆکسل کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:32 0:00

XS
SM
MD
LG