Accessibility links

ناڕەزایی لەشکری سوریا لە رژێمی بەشار ئەسەد لە زیادبووندایە


ژمارەیەکی هەتا دێت روو لە زیادبوو لە سەربازان و کەسانی سیڤیل لە ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی حکومەتی سوریدا نارەزایی بە ئاشکرا دەدردەبڕن لە رژێمەکەی سەرۆک بەشار ئەسەد و گازندەدەکەن لەوەی کە بەهێندی پێویست کارنەکراوە بۆ کەمکردنەوەی فشاری سەرهەڵداوان لە سەر ئەو ناوچە کەناریەیانەی کە دڵسۆزی رژێمەکەین.

چالاکوانانی سیاسی دەڵێن هاوکات نارەزایش هەیە لە زیادبوونی هەبوونی ئەو شەڕ کەرە بیانیانەی کە تاران پشتیوانیان لێدەکات و خەڵکانی لوبنانی وئەفغانی هەروەها ئێرانین.

بەگوێرەی گوتەی چالاکوانان کە کار لەگەڵ تەلەفزیۆنی سەر بە ئۆپۆزیسێۆن بە ناوی حەلەبی ئەمڕۆ دەکەن دەڵێن لەم رۆژانەی دویـیدا، شەرکەرانی بیانی شیعە پێکەوە لەگەڵ هێزی بەرگری نیشتیمانی ، بە زەبری هێز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەرانی لاوان لە شاری بەندەری تەرتوس کرد.

ناڕەزایی هێزەکانی ئێرانی نێو سوریا:

ئێران نزیکترین هاوپەیمانی سەرۆک ئەسەدە و پشتیوانی گرنگی پێشکەش بەو رژێمە کردووە، هەر لە چەکەوە هەتا دەگاتە شارەزایی لەشکری و پارە. هێزەکانی حکومەتی سوریای ناسراو بە هێزی بەرگری نیشتیمانی لە لایەن سوپای پاسدارانی ئێرانی مەشق درابوون.

ناڕەزاییەکان لە ماوەی ئەم هاوینەدا لە تەرتوس و لازقیەی هاوسێی بۆ یەکەمین جار نەبووە. لە مانگی هەشتی ساڵی 2012 دا بە دەیان لە هاوڵاتیانی تەرتوس نارەزاییان ئەنجامدا و داوایان لە رابەرایەتی سوری کرد کاری زیاتر بکات بۆ یارمەتیدانی ئەو سەربازانەی لە نێو بنکەیەکی ئاسمانی سوریدا لە لایەن چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامیەوە لە باکوری وڵات گەمارۆدراون. ئەو سەربازانە نوسراویان بەرزکردووەتەوە تێدا داوا لە حکومەتی سوری دەکەن هێزی بەهاناچونیان بۆ بنکەی ئاسمانی لەشکری کوێرس رەوانە بکات، کە دەکەوێتە خۆرهەڵاتی شاری حەڵەب.

بەشی زۆری نزیکەی ئەو 100 هەزار لە دانیشتوانی شاری تەرتوسی گەمارۆدراو ئەندامانی سەر بە کەمینەی عەلەوی سەرۆک بەشار ئەسەدن.

تەنانەت سەربازانی سوری لەم جەنگە ناڕازین:

چالاکوانان لە دەستەی چاودێری مافەکانی مرۆڤ ی بنکە لە لەندەن کە گروپێکی چاودێرین ئەوەی زانیاریان لە هەوڵنێرانی نهێنی نێو سوریا بە دەست دەگات دەڵێت؛ توڕەییەکی هەتا دێت روو لە هەڵچوو لە نێو سەربازان و ئەفسەرانی ئەم فرۆکەخانە لەشکریەی حکومەتی سوریادا هەیە. کە هەندێکیان سەربازی بە زۆرە ملێن و لەو رەوشە دژوارەیان ناڕازین و بڕوایان وایە کە رژێمی بەشار ئەسەد پلانی جدی بۆ شکاندنی گەمارۆکەی سەر ئەو فرۆکەخانەیە نیە . شاری تەرتوس بە پایتەختی شەهیدان دەناسرێت. هاوکات شاری لازقیە کە شاری لەدایکبوونی بەشار ئەسەدە ، بەهەمان شێوە بەم دوایانە ئەویش زنجیرەیەک خۆپیشاندانی نارەزایی بەخۆوە بینیوە.

جەنگ وا دەگاتە هەموو شوێنێکی سوریا چێتر هیچ پەناگەیەکی سەلامەت نەماوە:

بە درێژایی بەشی زۆری جەنگی سوریا ، پارێزگاکانی کەناری دوور بوون لەم جەنگە، بەڵام ئێستا وا چەنگەکە بەرۆکیان دەگرێت و لێیان نزیکدەبێتەوە. گروپەکانی سەرهەڵداوانی سوری و هەروەها توندڕەوانی ئیسلامی ناوچەکانی کەناری و نزیک شاری لازقییە دەکەن ئامانج. ئەوشوێنە کە تەنیا ناوچەیە حکومەتی ئەسەد کۆنترۆڵی تەواوی بەسەردا هەیە.

لە چەندان دیمانەدا سەرۆک ئەسەد دانی بە وەدا ناوە کە هێزەکانی حکومەتی سوریا لە شەڕەکاندا زیانی گەورەیان لێکەوتوە . لە میانەی رێورەسمی یادەوەری رۆژی شەهیدان ئەوەی لە دیمەشقی پایتەخت بە ڕێوە چوو ؛ بەشار ئەسەد ئاماژەی بە پێشەڕەویەکانی سەرهەڵداوانی سوری دا و بسەرکەتن وشکست پێناسەی کرد.

XS
SM
MD
LG