سه‌دان که‌س له ئه‌ستنه‌بوڵ کۆبونه‌وه بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژ به چین به‌هۆی شێوازی سه‌روسه‌ودا کردنی له‌گه‌ڵ ئۆگۆره موسوڵمانه‌کانی وڵاته‌که.
ئۆگۆره‌کان که په‌یوه‌ندی که‌لتووری هاوبه‌شیان هه‌یه له‌گه‌ڵ تورکیا ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی چین پێشێلی مافی ئاینی و که‌لتوری ئه‌وان ده‌کات.
خۆپیشانده‌ران له ڕۆژی شه‌ممه ئاڵایه‌کیان به‌رزکردبووه‌وه که گوزارشت له وڵاتی ئۆگۆره‌کان ده‌کات و هه‌روه‌ها داوای بایکۆتکردنی به‌رهه‌می چینیان ده‌دا. خۆپیشاندانه‌که ئاشتیانه بوو به‌ڵام ئاژانسی ده‌نگوباسی دۆغان ڕایگه‌یاند کۆمه‌ڵێک له نه‌ته‌وه په‌رسته‌کان هه‌وڵیان دا هێرش بکه‌نه سه‌ر گروپێکی گه‌شتیارانی کۆری که وایان زانی بوو خه‌ڵکی چینن. پۆلیس به هانای گه‌شتیاره‌کان چوو.
په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان چین و تورکیا ئاڵۆز بووه له‌سه‌ر ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی تورکیا که ده‌ڵێن ئۆگۆره‌کان ڕێگایان پێ نادرێت ئه‌رکی ئایینیان به‌جێ بگه‌ێنن و له مانگی ڕه‌مه‌زاندا به ڕۆژوو بن.