ئێران ده‌ڵێت دوو ڕاوێژکاری له عێراق به هێرشی فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا کوژراون و ئه‌مه‌ریکاش ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند ته‌نها هێرشی کردووه‌ته سه‌ر چه‌کدارانی داعش له هه‌ڵمه‌ته له‌شـکریـیه‌که‌یدا.
سوپای پاسداران له به‌یانـنامه‌یه‌کدا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌که‌ی نووسیویه‌تی ڕووداوه‌که 23 ی مانگی سێ بووه پاش ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانێتی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا ڕایگه‌یاند که‌وا ده‌سـتیکردووه به هێرشی ئاسمانی به مه‌به‌سـتی پشـتیوانیکردن له هێزه عێراقیـیه‌کان له گرتنه‌وه‌ی شاری تکریتدا.
له به‌یاننامه‌که ناوی دوو ئێرانییه‌که ڕاگه‌یاندراوه و نووسراوه عه‌لی یه‌زدانی و هادی جه‌عفه‌ری ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ته‌رمه‌کانیان ناشتوون.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس له‌م باره‌یه‌وه په‌یوه‌ندی به باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا کردووه و کاربه‌ده‌سـتان له‌وێ وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه که ئه‌مه‌ریکا ته‌نها داعش ده‌کاته نیشانه. هه‌روه‌ها هه‌موو هێرشه ئاسـمانیـیه‌کانی هاوپه‌یمانان به هه‌ماهه‌نگی ته‌واو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ئه‌نجام ده‌درێن.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه هاوپه‌یمانێتی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا له 21 ی مانگی سێـیه‌وه ده‌سـتیکردووه به ئه‌رکی دیده‌وانی و هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر داعش له شاری تکریت و ده‌وروبه‌ری.