ئۆفیسی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق (یونامی) ده‌ڵێت به‌هۆی توندوتیژیه‌کانه‌وه له مانگی 2 دا به‌لانی که‌م 1100 که‌سی عێراقی کوژراون که زیاتر له 600 که‌سیان خه‌ڵکی سیڤیڵی بوون.
له ڕاگه‌یاندنه‌که‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌یدا یونامی ده‌ڵێت له مانگی ڕابردوودا 611 که‌سی سیڤیڵ له سه‌رجه‌م 1103 که‌س له عێراق کوژراون و ئه‌وانی تریش له کارمه‌ندانی هێزه ئاسایشیه‌کانی وڵاته‌که بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌که زۆربه‌ی توندووتیژیه‌کانی مانگی 2 له به‌غدای پایته‌ختی وڵاته‌که بوون و ته‌نها له‌وێ 329 که‌سی سیڤیڵ کوژراون و 875 که‌سیش برینداربوون.
ئه‌و ژمارانه‌ی له‌م ڕاپۆرته‌ی یونامیدا هاتووه ئه‌و به‌شه‌ی عێراقی تیادا نییه که که‌وتۆته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه‌وه و به یه‌ک له‌سه‌ر سێی عێراق مه‌زه‌نده ده‌کرێت.
نیکۆلای ماڵدینۆڤ، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق لۆمه‌ی ئه‌و کوشتارانه‌ی عێراقی له ئه‌ستۆی چه‌ند لایه‌نێک ناوه، ڕێکخراوی توندڕه‌وی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هێزه سه‌ربازیه‌کانی حکومه‌ت و هه‌روه‌هاش میلیشیا شیعه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت.
به‌ڕێز ماڵدینۆڤ ده‌ڵێت هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕۆژانه له عێراق ده‌یکات به به‌رنامه و به مه‌به‌ست هه‌موو عێراقیه‌کان ده‌کاته ئامانج و ده‌شڵێت ڕاپۆرتی تریش هه‌ن جێی نیگه‌رانین سه‌باره‌ت به کرده‌کانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته و تاقمه چه‌کداره‌کانه‌وه له‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ڕزگار ده‌کرێن.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له عێراق داوای ئاشت بوونه‌وه له لایه‌نه عێراقیه‌کانیش ده‌کات و ده‌ڵێت چاره‌سه‌ری ته‌واوی کێشه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ته‌نها له ڕێی به‌کارهێنانی له‌شکره‌وه کارێکی مه‌حاڵه.