مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر بانگ نه‌کردنی نوێنه‌رێـکی هه‌رێمی کوردسـتان بۆ کۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی شه‌ڕی دژی داعش که ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له له‌نده‌ن سـازکرا.
سه‌رۆکی هه‌رێم به‌یانـنامه‌یه‌کی له‌م باره‌یه‌وه ده‌رکرد و تیایدا نووسیویه‌تی " ناڕەزایەتی خۆمان و خەڵكی كوردستان ئاڕاستەی ڕێكخەرانی ئەم كۆنگرەیە دەكەین و جێگەی دڵگرانی ئێمەیە كە شەهیدبوون و قوربانیدان بەشی خەڵكی كوردستان بێت و ئیعتبارەكەش بۆ خەڵكی تر هەژمار بكرێت."
پاشان ده‌ڵێت " قورسایی ئەم بارودۆخە لەسەر شانی گەلی كوردستانە و هیچ كەس و لایەنێک ناتوانێت نوێنەرایەتی خەڵكی كوردستان بكات و دەنگی ڕاستەقینەی خەڵكی كوردستان لە كۆڕ و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكاندا بگەیه‌نێت."
جێی ئاماژه‌یه کۆبوونه‌وه‌که که له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه بوو، به سه‌رپه‌رشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له باڵه‌خانه‌ی لانکسته‌ری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا 21 وڵات به‌شداریـیان کرد که بریتی بوون له (عێراق، ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا، ئوسترالیا، که‌نه‌دا، به‌لجیکا، ئیتالیا، هۆڵه‌ندا، دانیمارک، نه‌رویژ، ئیسپانیا، ئوردن، کوه‌یت، سعودیـیه، ئیمارات، به‌حره‌ین، قه‌ته‌ر، میسر، تورکیا).
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق خۆی له‌گه‌ڵ ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو، به‌و پـێیه‌ی شه‌ڕی دژی داعش ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به وڵاته‌که‌یه‌وه هه‌یه.
کوردیش ده‌ڵێت لایه‌نێـکی سه‌ره‌کیـیه له‌و شه‌ڕه‌دا که له جه‌له‌ولا و سه‌عدیـیه هه‌تا ده‌گاته کۆبانی زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددی به‌رکه‌وتووه، بۆیه ده‌بێت له‌و جۆره کۆبوونه‌وانه به‌شـداری پـێبکرێت.
هه‌تا ئێسـتا به سه‌دان پـێشمه‌رگه و شه‌ڕڤان و گه‌ریلا له شه‌ڕی دژی داعش گیانیان له‌ده‌سـتداوه و به هه‌زارانیشیان برینداربوون، ئه‌مه بێ له قوربانیانی خه‌ڵـکی سیڤیل، له‌وانه به سه‌دان کوڕ و کچی ئێزدی که هه‌تا ئێسـتا بێ‌سه‌روشوێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سه‌دان هه‌زار که‌سیش ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوون و ماڵ و حاڵیان فه‌وتاوه، هه‌روه‌ها چه‌ندین شار و شارۆچکه و ده‌یان گوند زیانی ماددی گه‌وره‌یان به‌رکه‌وتووه، له‌وانه شاری کۆبانی که به‌شێـکی گه‌وره‌ی به ته‌واوی وێرانبووه.