هێرش خۆشناو: ئێمه داوای هه‌ڵوێستیکی نیشتمانیمان کرد بۆ مانگرتن له کڕینی کاڵای تورکی
له رۆژانی رابوردوودا کۆمه‌ڵێک له رێکخراوه سڤیلیه‌کان و هاووڵاتیانی کوردستان به هۆێ هه‌ڵوێسته‌کانی تورکیا چ به‌رامبه‌ر به رۆژئاوای کوردستان وه یاخود باشور داوای مانگرتنیان کرد له کڕینی شت ومه‌کی تورکی.
هۆشیار ته‌یار خۆشناو سه‌رۆکی رێکخراوه‌ی یه‌کێتی خاوه‌ن کارانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌و هه‌ڵوێسته ده‌ڵێت" ئێمه وه‌کو یه‌کێتی خاوه‌ن کارانی کوردستان له پاش کۆبونه‌وه‌ی هه‌ر چوار لقه‌کانمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، بریار وا درا ئێمه‌ش هه‌ڵوێستمان هه‌بێت به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی تورکیا که دژی رۆژئاوای کوردستان و هه‌ر وه‌ها له باشور و باکوریش هه‌ر وه‌کو خه‌ڵک پێ ده‌زانن. کاک هێڕش هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت له راستیدا هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌وه بوو یه‌کلایه‌نه به بێ گه‌رانه‌وه بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باشور ئێمه وه‌کو ده‌ڵی دابڕان له کاڵای کڕینی تورکی له هه‌رێمی کوردستان بکه‌ێن وه ئه‌و بیروکه‌یه بخه‌ێنه‌و ناو کڕیارانی ئاسایی هه‌رێم و ئاگاداریان بکه‌ێنه‌وه ئه‌و کاڵایانه نه‌کڕن و له جیاتی کاڵایه‌کی تر بکڕن، به لای که‌م هه‌ڵوێستێکی نیشتمانیانه بگرن بۆ پاڵپشتی له رۆژئاوای کوردستان و هه‌ر وه‌ها له برا پێشمه‌رگه‌کانمان له باشور".