له چاوه‌ڕوانی ڕه‌وانه‌کردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا هێشـتا به‌غدا و هه‌ولێر ئاماده نین بگه‌نه ڕێـکه‌وتنێـک بۆ ده‌ربازبوون له‌و قه‌یرانه ئابوریـیه‌ی چه‌ند مانگێـکه به‌هۆی هه‌نارده‌کردنی نه‌وتی هه‌رێمه‌وه به‌غدا فه‌رمانی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆکی ده‌رکردووه.
ئه‌گه‌رچی کورد وه‌ک مه‌رجێـکیش ڕه‌وانه‌کردنی موچه‌ی به‌رامبه‌ر به به‌شـداریکردن له حکومه‌ت پـێشـنیارکرد، هه‌ر به زووییش له دانوسـتاندنه‌کاندا عه‌بادی به‌ڵێنی دابوو له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌یدا بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی موچه‌ی هه‌رێم ده‌ربکات، به‌ڵام له سێ کۆبوونه‌وه‌دا به‌بێ به‌شـداری وه‌زیرانی کوردیش عه‌بادی نیه‌ت پاکی خۆی به‌رامبه‌ر به کێشه‌که‌کانی حکومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێم ده‌رنه‌بڕیوه و له نێوان چاوه‌ڕوانی وه‌زیرانی کورد و پـێداگیری به‌غدا له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاره‌ی نه‌وتی فرۆشراوی هه‌رێم حکومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی هێشـتا ئاماده نیـیه کێشه دارایـیه‌کانی به یه‌ک بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران یه‌کلا بکاته‌وه.