سێرگێ لاڤرۆڤی وه‌زیری ده‌روه‌ی ڕووسیا ده‌ڵێت ده‌بێت وتووێژه‌کانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئه‌وه‌ی له بیلاڕووس به‌ڕێوه ده‌چێت ، سه‌نگ بخاته سه‌ر ده‌سته‌به‌رکردنی ئاگربه‌ستێکی ده‌ست به‌جێ و بێ مه‌رج له ئۆکرانیا.
وتووێژه‌کانی ئه‌مڕۆ له شاری مینسک سـازده‌کرێت و نوێنه‌رانی ڕووسیا و ئۆکرانیا و ڕێکخراوی ئاسایشی و هاریکاری له ئه‌وروپا به‌شداری تێدا ده‌که‌ن. به‌ڵام ڕوون نیـیه ئاخۆ جوداخوازانی لایه‌نگرانی ڕووسیا به‌شداری له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ده‌که‌ن یان نا.
له درێژه‌ی وته‌که‌یدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا گوتیشی وڵاته‌که‌ی ده‌ستێوه‌ردانی له‌شکری له وڵاتی ئۆکرانیا هاوسێدای ناکات.
به‌ڵام هاوپه‌یمانی ناتۆ مه‌زه‌نده ده‌کات که هه‌ر نه‌بێت هه‌زار سه‌ربازی ڕووسی له نێو خاکی ئۆکرانیادان و ڕابه‌رانی یه‌کێتی ئه‌وروپا داوایان کردووه که ڕووسیا ده‌ستبه‌جێ پاشه‌کشێ به هێزه‌کانی خۆی له نێو خاکی ئۆکرانیا بکات، به‌ڵام ڕووسیا به‌رده‌وام نکۆڵی له هه‌بوونی هێزی خۆی له ئۆکرانیا ده‌کات.
شایه‌نی باسه وتووێژه‌کان به‌رۆژێک دوای ئه‌وه دێت که ڤلادمێر پوتنی سه‌رۆکی ڕووسیا داوای ئه‌نجامدانی وتووێژی بنه‌ڕه‌تی کرد له‌سه‌ر به ده‌وڵه‌تبوونی هه‌رێمی باشوری خۆرهه‌ڵاتی ئۆکرانیا و له سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی وڵاته‌که‌ی گوتی هه‌نگاوی له‌م جۆره پـێویسته بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیـیه یاسایـیه‌کانی ئه‌و خه‌ڵکانه بێت که له‌و هه‌رێمه‌دا ده‌ژین.