داعش بۆته دیفاکتۆیه‌کی نه‌خوازراو له ناوچه‌که‌دا، مه‌ترسیه‌کانی هه‌ر ئه‌وه‌نده نین بۆ مه‌ودایه‌کی کورتخایه‌ن بن.
ڕه‌فتاره‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له شنگال و ناوچه‌کانی تریش، گشتیان هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌ن له پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌ی ئایین و ئاینزا و نه‌ته‌وه‌کانیش.
ڕه‌فتاره‌کانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه له کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان، ڕفاندنی کچانی غه‌یره موسڵمانی سوننه، ده‌رکردنی دانیشتوانی ڕه‌سه‌ن له زێدی خۆیان، به‌کارهێنانی شمشێر بۆ به‌زۆر ئیسلام کردنی خه‌ڵک، سهپاندندنی ئه‌و یاسا و ڕێسایانه‌ی دوورن له به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان، ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵک و ڕێز نه‌گرتن له هیچ یه‌کێک له پره‌نسیپه دیموکراسیه‌کان و چه‌ندان ڕه‌فتاری تری نامرۆڤانه‌ی ئه‌م ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه پێمان ده‌ڵێن هه‌ر شوێنێک توندڕه‌وانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ی لێ بێت پێکه‌وه ژیان له‌و شوێنه نابێت.
میوانی به‌رنامه:
سیروان عه‌بدول، نوسه‌ر
به‌ڵام هه‌ر ئه‌و ڕه‌فتارانه ته‌نها مه‌ترسیه گه‌وره‌که نین، به‌ڵکو هاتنی داعش ده‌رفه‌تێکی داوه به هاوڕاکانی داعش تا له شوێنه‌کانی دووره ده‌ستی داعشه‌وه بانگه‌شه بۆ پره‌نسیپه ناشرینه‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیه بکه‌ن.
نمونه ئێجگار زۆرن، کاتێک نوسه‌رێک، ڕوناکبیرێک دێت و بابه‌تێک ده‌وروژێنێت ده‌سبه‌جێ ده‌یان که‌س به ناوی ئایینه‌وه لێی ڕاده‌په‌ڕن و له بری به‌کارهێنانی زمانی دیالۆگ فه‌توای کوشتنی ده‌درێت، کاتێک خانمێکی هونه‌رمه‌ند به گیانێکی داهێنه‌رانه‌وه به‌رهه‌مێکی خۆی ده‌خاته به‌ر دیدی هه‌مووان، هێرشه توند ئامێزه‌کان ئێجگار زۆرن بۆ سه‌ری.
سیروان عه‌بدول: داعش نوینه‌ری مه‌ڵاس دراوی زۆر زۆره له ناو هه‌رێمی کوردستاندا
ئه‌و جۆره بهگژداچوونهوانه هه‌ر ته‌نها بۆسه‌ر ئه‌و تاکانه‌ی کۆمه‌ڵگا نین هێنده‌ی ئه‌وه‌ی په‌یامه ترسناکه‌کانه بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵگاو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی ته‌واوی ئازادیه‌کان.
جا ئا له‌م ڕوانگانه‌وه ده‌شێت بگوترێت کۆمه‌ڵگای کوردی وا له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی ترسناکدایه، نه هه‌ر به‌هۆی سیاسه‌ته‌کانی داعشه‌وه به‌ڵکو به ئاستێکی زیاتر به‌هۆی ئه‌وانه‌ی گوتاری توندئامێز و تۆقێنه‌ری داعش دووباره ده‌که‌نه‌وه به‌بێ سڵه‌مینه‌وه له‌وه‌ی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت.
چۆن ده‌توانرێت ڕه‌تی ئه‌و هه‌وڵه چه‌واشه‌کاریانه بدرێته‌وه و ڕێگه له بڵاوبوونه‌وه و ته‌شه‌نه‌کردنی زیاتری بگیرێت؟
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه و ژماره‌یه‌ک پرسیاری تریش له ده‌قی به‌رنامه‌ی له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندایه: