به‌لای زۆرێک له نێوه‌نده‌کانی هه‌واڵه‌وه ڕاسپاردنی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێی عێراق به ده‌رفه‌تێک ده‌زانن بۆ شیعه‌کانی وڵاته‌که بۆ گردکردنه‌وه‌ی لایه‌نه ناکۆکه‌کان له‌سه‌ر مێزی دانوستاندن بۆ پێکهێنانی حکومه‌تی ئایندهی عێراق.
چاو‌دێر له‌وبڕوایه‌دان ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی چه‌کداره توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی هێناونیه‌ته ئاراوه هۆکارێکن بۆ لێک‌نزیک بوونه‌وه‌ی لایه‌نه ناکۆکه‌کان.
دکتۆر موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراکسیۆنی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان ده‌ڵێت ده‌بێت هه‌ر سێ پێکهاته سه‌ره‌کیه‌که‌ی عێراق جارێکی تر له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسی و دیموکراسی وڵاته‌که کۆببنه‌وه و ڕێکبکه‌ون.
زانیاری زیاتر له ده‌قی ڕاپۆرتی گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریکادایه له به‌غدا: