وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ڕۆژی هه‌ینی له برۆکسل کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێکردنی بارودۆخی عێراق و چۆنێتی یارمه‌تیدانی ئه‌و وڵاته و به تایبه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش.
فرانک ڤالتێر شتاینما‌یه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتی ژماره‌یه‌ک له وڵاتانی یه‌کێتی ئه‌وروپا ده‌سـتخۆشیان له مه‌سه‌له‌ی یارمه‌تیدانی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه کردووه. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد وڵاته‌که‌ی له چوارچێوه‌ی سیاسی و یاسایی یارمه‌تی کورد ده‌دات.
له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌که شتاینما‌یه‌ر گوتی به نیازه هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌ردانی عێراق بکات تاوه‌کو بزانێت ئه‌ڵمانیا چۆن ده‌توانێت یارمه‌تی هێزه کوردیـیه‌کان بدات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیک لوبۆمیر زاورالیک گوتی وڵاته‌که‌ی له کۆتایی ئه‌م مانگه یه‌که‌م کاروانی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی خۆی ڕه‌وانه‌ی هێزه‌کانی پـێشـمه‌رگه ده‌کات.
سبستیان کورتس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا گوتی ئه‌وان چه‌ک نانێرن، به‌ڵام به‌شـداری له ناردنی کۆمه‌کی مرۆیی ده‌که‌ن.
کاثرین ئاشتۆن به‌رپـرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا سه‌نگی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت پـشـتیوانی له حکومه‌تی داهاتووی عێراق بکات بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش.