دووه‌م شوێنی عه‌مارکردنی سوته‌مه‌نی له نزیک پایته‌ختی لیبیاوه ئاگری گرتووه و کاربه‌ده‌ستێکی وڵاته‌که‌ش ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌وڵه‌کانی ئاگرکوژێنه‌وه‌کاندا به‌ڵام هێشتا ئاگره‌که کۆنترۆڵ نه‌کراوه.
ده‌مڕاستێکی کۆمپانیای نیشتیمانی نه‌وت له لیبیا به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ڕۆیته‌رزی گوتووه ئه‌م دووه‌م تانکیه‌ی عه‌مارکردنی نه‌وت به‌هۆی شه‌ڕه‌کانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌و میلیشیایانه‌وه بووه بۆ کۆنترؤلکردنی فڕۆکه‌خانه‌ی شاره‌که.
دانیشتوانی ده‌وروبه‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ته‌رابولس ئاگادارکراونه‌ته‌وه که شوێنه‌کانیان چۆڵ بکه‌ن.
ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه ڕێک پاش ئاگرگرتنه‌که‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی یه‌که‌م شوێنی عه‌مار کردنی سوته‌مه‌نی بووه به هۆی شه‌ڕه‌که‌وه.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن ئه‌م ئاگادارکردنه‌وه‌یه ئه‌وانه‌شی گرتۆته‌وه که 5 کیلۆمه‌تریش له فڕۆکه‌خانه‌که‌وه دوورن.
کاربه‌ده‌ستان ئاگاهیان داوه که سوتانی 6 ملیۆن لیتر سوته‌مه‌نی ده‌شێت کاره‌ساتی مرۆیی و ژینگه‌ییشی لێبکه‌وێته‌وه.