دکتۆر فوئاد مه‌عسوم ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشـتیمانی کوردسـتان له پـرۆسه‌یه‌کی ده‌نگداندا له په‌رله‌مانی عێراق به سه‌رۆک کۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا.
سه‌رۆکی په‌رله‌مان سه‌لیم ئه‌لجبوری ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه پاش به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان ڕایگه‌یاند دکتۆر فوئاد مه‌عسوم 211 ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی بردووه‌ته‌وه له کۆی 275 ئه‌ندام که ئاماده‌ی دانیشتنه‌که بوون، ڕکه‌به‌ره‌که‌شی حسێن ئه‌لموسه‌وی 17 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێنابوو.
پاشـان دکتۆر فوئاد به ئاماده‌بوونی سه‌رۆکی دادگای باڵای فیدراڵی سوێندی فه‌رمی خوارد.
له گه‌ڕی یه‌که‌می ده‌نگدان نزیکه‌ی 100 کاندید هه‌بوون، به‌ڵام له پـرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌که دکتۆر فوئاد ته‌نها 175 ده‌نگی به‌ده‌سـتهێنا و حه‌نان فه‌تلاوی 37 ده‌نگ و فائق شێخ عه‌لی 10 ده‌نگ و حسێن موسه‌وی 3 ده‌نگ. به‌وه‌ش هیچ کام له کاندیده‌کان دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌کانی نه‌برده‌وه بۆیه گه‌ڕی دووه‌م سـازکرا.
سه‌باره‌ت به ورده‌کاری هه‌ڵبژاردنه‌که و ده‌سـتنیشـانکردنی دکتۆر فوئاد له لایه‌ن لیسته کوردستانیـیهکانهوه بۆ ئه‌م پـۆسته، ده‌خیلی شه‌ممۆ له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا وتووێژی له‌گه‌ڵ گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا کردووه.