وا دیاره ئه‌قیانۆسی هیندی زۆر قووله بۆ رۆبۆتی ژێر ده‌ریایی
گه‌ڕان به دوای فرۆکه‌ی وونبوی مالیزی له رۆژی سێشه‌ممه ئاڵۆزتربوه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی باشوری ئه‌قیانۆسی هیندی که تێدا گه‌ڕاوون وا ده‌ێسه‌ڵمێنی که زۆر قوول بێت بۆ رۆبۆتی بچووکی ژێر ده‌ریایی.
کاربه‌ده‌ستانی ئۆسترالی ووتیان رۆبۆتی ژێر ده‌ریایی بلوفینی 21 سنووری قووڵایی کرداره‌کانی که 4,500 م تێپه‌ڕاندووه وه به‌و جۆره درووستکراوه که به بێ گرفت بگه‌ڕێته‌وه سه‌رئاو پاش 6 کاتژمێر له گه‌ڕان.
وه‌زیری به‌رگری مالیزی هیشامودین حوسه‌ێن پاشان ووتی کاربه‌ده‌ستان له پرۆسه‌دان له ده‌رهێنان ولێکۆڵینه‌وه له‌و زانیارانه‌ی که له لایه‌ن رۆبۆته ژێر ئاوییه‌که‌وه به ده‌ست که‌وتووه.
حوسه‌ێن ده‌ڵێت رۆبۆته‌که بۆ ماوه‌ی 16 کاتژمێر له ژێر ئاو بوه له گه‌ڕان و وێنه گرتن که ئێستاکه له وێنه‌کان ده‌کۆڵنه‌وه.
ناوه‌ندی ئاژانسی هاوبه‌شی هاوئاهه‌نگیه‌کان که هاوئاهه‌نگی گه‌ڕانه‌کان ده‌کات ووتی بریار وایه رۆبۆته‌که جارێکی تر له رۆژی سێشه‌ممه بنرێنه‌وه ئه‌گه‌ر باری که‌ش باشتر بێت.