ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 30ی مانگی 3 ده‌نگده‌ران له تورکیا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانییه‌کان ده‌نگ ده‌ده‌ن. 52 ملیۆن و695 هه‌زار و 831 که‌س مه‌رجی ده‌نگدانیان هه‌یه و به‌گشتی 194 هه‌زار و 310 سندوق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌رانسه‌ری وڵات داندراون. ئه‌و ده‌نگدانه به ڕێفراندۆم له‌سه‌ر سه‌ره‌ک وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌بیندرێت له ناو تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی بۆ ئه‌ندامانی باڵای پارته‌که‌ی که له‌مانگی 12ی ساڵی پار هه‌رای زۆری له‌سه‌ر سازبووه ئه‌وکاته‌ی دادپرسان ده‌ستیان به لێکوڵینه‌وه کرد.
په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا خه‌جیجان فارقین له دیاربه‌کر-وه باسی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌کات.
په‌یامنێری به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا خه‌جیجان فارقین له دیاربه‌کر-وه باسی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه ده‌کات.