یەکێتی ئەوروپا جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە پەسەند دەکات

دوای سێ ساڵ لە دانوستان و بیرۆڕا جیاوازەکان ڕۆژی هەینی بەڕیتانیا دەبێتە یەکەمین وڵات لە یەکێتی ئەوروپا جیاببێتەوە و کۆتای بە پەیوەندییە 47 ساڵەکەی لەگەڵ یەکێتیەکەدا دەهێنێت.

دوای ئەوەی سێ جار جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە دواخرا، بەڕیتانیا ڕۆژی هەینی کاتژمێر 11 بە کاتی لەندەن و کاتی گرینیچ بە فەڕمی لە یەکێتی ئەوروپا جیادەبێتەوە.

وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا ئەو ڕێکەوتنەیان پەسەند کرد کە یەکێتیەکە لەگەڵ بەڕیتانیادا لە مانگی 10 دا واژۆیان کردبوو سەبارەت بە جیابوونەوەکە.

سێ ساڵ و نیو لەمەوبەر لە ساڵی 2016 دا لە بەڕیتانیا گشتپرسییەک بەڕێوەچوو سەبارەت بە جیابوونەوەی بەڕیتانیا لە یەکێتیەکە، لە ئەنجامدا لە سەدا 52 ی خەڵکی بەڕیتانیا لە بەرژەوەندی جیابوونەوە دەنگیاندا.

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن لە وتارێکیدا کە کاتژمێرێک پێش جیابوونەوەکە دەیدات و ئۆفیسەکەی هەندێک لە لێدوانەکانی بڵاوکردۆتەوە دەڵێت " ئەمە کۆتای نیە. بەڵکو سەرەتایە. ئێستا کاتی نوێبوونەوەی ڕاستەقینە و گۆڕانی نیشتیمانییە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس