دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه ، کۆبونه‌وه‌یه‌کی سێقۆڵی له به‌غدا له نێوان نوری ئه‌لمالیکی ، سه‌ره‌ک وه‌زیری ڕاسپێردراو و دکتۆر ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆکی لیستی ئه‌لعێراقیه و دکتۆر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری ، سه‌رۆکی بزوتنه‌وه‌ی چاکسازی کرا.
زافر ئه‌لعانی، که یه‌کێکه له ڕێبه‌رانی لیستی ئه‌لعێراقیه ده‌ڵێت له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ی دره‌نگانێکی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا جه‌خت له جێبه‌جێکردنی ڕێکه‌وتنی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان کراوه‌ته‌وه که له دوو مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کیدایه ، یه‌که‌میان په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و ڕێبه‌رانه‌ی لیستی ئه‌لعێراقیه‌وه که یاسای له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵکێشانی به‌عسیه‌کان گرتونیه‌تیه‌وه و دووه‌میشیان په‌یوه‌ندی به ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی بۆ سیاسه‌تی ستراتیژیه‌وه هه‌یه.
ئه‌لعانی ، ده‌ڵێت ته‌نها جیاوازیه‌کی سه‌ره‌کی ڕوانین که هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نه‌که، مه‌سه‌له‌ی میکانیزمی ده‌نگدانه تیایدا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی گفت و گۆکه‌ی له‌گه‌ڵ زافر ئه‌لعانی له لیستی ئه‌لعێراقیه ، هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ده‌قی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:41 خوله‌که.