Accessibility links

یەپەگە: لە شەڕی ئەم دوایـیەی گرێ سپی لە دژی داعش 43 شەڕڤان گیانیان لەدەسـتداوە


گوتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەڵێت لە ئاکامی هێرشەکەی سەرەتای ئەم هەفتەیەی داعش بۆ سەر شاری گرێ سپی و دەوروبەری 43 شەڕڤان گیانیان لەدەسـتداوە.

ڕێدور خەلیل ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمەی بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز ڕاگەیاند و گوتی شەڕەکە کە لە ڕۆژی شەممەوە دەسـتیپـێکرد و دووشەممە کۆتایی پـێهات، 23 کەسی سیڤیلیش گیانیان لەدەسـتداوە.

هەروەها ڕایگەیاند 140 تەرمی چەکداری داعش کەوتوونەتە دەسـتی هێزەکانی یەپەگەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە مانگی شەشی ساڵی ڕابردوو هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بە پاڵپشـتی هێزی ئاسمانی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا توانیان شاری گرێ سپـی سـتراتیژی لە داعش ڕزگاربکەن، بەوەش داعش لە دەروازەی سنووری گرێ سـپی بەرەو تورکیا دابڕا.

XS
SM
MD
LG