لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا له تورکیا کۆبوونه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه و پلان بۆ پاش ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د. ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورده‌کانی سوریا پڕۆژه‌ی خۆیان هه‌بووه و پرۆژه‌که‌یان بریتی بووه له داواکانی کورد له ئاینده‌ی سوریادا.
نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی کورد له سوریا کۆبوونه‌وه‌کان جێده‌هێڵن ، وه‌ک ده‌ڵێن نه‌ک هه‌ر ته‌نها له به‌رنامه‌ی کاری ئۆپزسیۆندا باس له کورد نه‌کراوه له سوریادا ، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت ئه‌م ئۆپزسیۆنه‌ی سوریا بڕواشی به مافی کورد و که‌مایه‌تیه ئاینیه‌کانیش نییه.
یاسر ئه‌لنه‌جار ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا بنکه له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ڵێت له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریادا که له وڵاتی تونس کرا، باس له ورده‌کاریه‌کی زۆر کرا بۆ دانپیانان به مافه‌کانی هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌لی سوریادا به کورد و عه‌ره‌به‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌سته‌واژه‌ی تایبه‌تیش دانرا بۆ دڵنیابوون له مافه‌کانی کوردی سوریا.
به‌ڕێز ئه‌لنه‌جار ده‌شڵێت سوریای ئاینده ئه‌و ده‌وڵه‌ته دیموکراسیه‌یه که هیچ لایه‌ک زاڵ نابێت به‌سه‌ر لایه‌کی تردا و هه‌موو پێکهاته‌کانی گه‌لی سوریا مێژووی مه‌ینه‌تی خۆیان ده‌که‌نه ئه‌زموونێک بۆ پێکه‌وه ژیان و بونیاتنانی سوریای ئاینده، وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌مه‌ش متمانه گه‌وره‌که‌یه بۆ هه‌موو گه‌لانی سوریا.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یاسر ئه‌لنه‌جار ، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریا، به‌ڵێن ساڵح ئه‌م ڕاپۆرته‌ی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی5:11 خوله‌که.