Accessibility links

سه‌ره‌ڕای تۆپـبارانه‌کانی ئێران هاتوچۆ و بازرگانی له‌سه‌ر سـنووره‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان به‌رده‌وامه‌

  • Yahya Barznji

تانکه‌ره‌کانی نه‌وت له‌سه‌ر سـنووری ناوچه‌ی حاج ئۆمه‌ران ڕیزیان به‌سـتووه‌، چوارشه‌ممه‌ 9 ی شه‌شی 2010

تانکه‌ره‌کانی نه‌وت له‌سه‌ر سـنووری ناوچه‌ی حاج ئۆمه‌ران ڕیزیان به‌سـتووه‌، چوارشه‌ممه‌ 9 ی شه‌شی 2010

سه‌ره‌ڕای گرژی و ئاڵۆزیـیه‌کانی سه‌ر سـنووری نێوان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق و ئێران ئاڵوێری بارزگانی نێوان هه‌ردوولا ناوه‌سـتێت.

کاربه‌ده‌سـتێـکی حکومی له‌ مه‌رزی حاج ئۆمه‌ران به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای ڕاگه‌یاند سه‌ره‌ڕای به‌زاندنی سـنووره‌که‌ له‌ لایه‌ن سـوپای ئێرانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها به‌رده‌وامی تۆپـبارانکردنی ناوچه‌که‌، بۆ یه‌ک ڕۆژیش مه‌رزی حاج ئۆمه‌ران له‌ ڕووی بازرگانی و هاتوچۆی هاوڵاتیانی هه‌ردوو لاوه‌ نه‌وه‌سـتاوه‌.

یه‌حیا به‌رزنجی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ڕاپـۆرتێـکی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:55 خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG