به سه‌دان له‌و بروسکه دپلۆماتیـیه ئه‌مه‌ریکایـیانه‌ی له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ویکیلیسکه‌وه بڵاوکرانه‌وه، وڵاتی ئه‌فغانستان به‌وه وێنا ده‌کات که ئاستی گه‌نده‌ڵی ته‌شه‌نه‌ی کردووه و له هه‌موو ئاستێـکی حکومه‌تیدا هه‌یه.
بروسکه‌کان ئه‌وانه‌ی له باڵیۆزخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له کابول سه‌رچاوه‌که‌ین ، ئاستی گه‌نده‌ڵی له نێو حکومه‌تی ئه‌فغانیدا به ئه‌وپه‌ڕی پێناسه ده‌کات و هه‌روه‌ها تۆمه‌تبارکردنی تێدایه، له‌وانه به‌رتیل ومامه‌ڵه‌ی نایاسایی پاره و قازانجکردن ئه‌وه‌ی که له بازرگانی حه‌شیش ده‌چنرێته‌وه.
هاوکات بروسکه‌کانی له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس بڵاوکرانه‌وه، حامید کارزای سه‌رۆکی ئه‌فغانی به لاواز و بێتوانای له قه‌ڵه‌م‌ده‌دات.
هه‌روه‌ها یه‌کێک له بروسکه‌کان باس له ئاسف ره‌حیمی وه‌زیری کشتوکاڵی ئه‌فغانی ده‌کات و ده‌ڵێت ناوبراو یه‌که‌م ئه‌ندامی کابینه‌ی حکومه‌تی ئه‌فغانیـیه که تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی نه‌دراوه‌ته پاڵ.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس له‌م هه‌فته‌یه‌دا به هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنی بڵاوکرده‌وه و ره‌وشی دپلۆماتی جیهانی هه‌ژاندووه.