Accessibility links

مرۆڤ پێش سەرهەڵدانی کشتوکاڵی چی خواردووە؟


ددانی مرۆڤێک کە لە ئەشکەوتی تافۆراڵت لە مەغریب دۆزراوەتەوە
ددانی مرۆڤێک کە لە ئەشکەوتی تافۆراڵت لە مەغریب دۆزراوەتەوە

هاتنی کشتوکاڵ نزیکەی 11,500 ساڵ لەمەوپێش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕووداوێکی زۆر گرنگ بوو بۆ مرۆڤایەتی – شۆڕشێک لە خۆراک و شێوازی ژیان کە لەسەرو شێوازی ڕاوچییەکان بوو کە لە دوای سەرهەڵدانی هۆمۆ سەیپیێنس یان مرۆڤی ئەمڕۆە کە لە زیاتر لە 300,000 ساڵ لەمەوبەر لە ئەفریکا بوونی هەبووە.

کەمی و دەگمەنیی پاشماوەی مرۆڤی پێش ئەم خاڵە وەچەرخانە کە بە باشی مابێتنەوە هۆکارێکە لەسەر ئەوەی کە خۆراکی خەڵکی پێش کشتوکاڵی ببێتە شتێکی نادیار، بەڵام ئێستا توێژینەوەیەکی نوێی تێڕوانینێک بۆ ئەم پرسیارەی خستووەتە ڕوو. زانایان شێوازە خۆراکیەکانی یەکێک لەو کلتوورانەیان لە باکووری ئەفریکاوە بونیادنایەوە، بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خۆراکێکی زۆرییان لەسەر بنەمای ڕووەکی دۆزییەوە.

توێژینەوەکە شیکاریی بۆ نیشانە کیمیاییەکان کرد لە ئێسک و ددانەکانی پاشماوەی حەوت کەسدا، هەروەها شیکارییان بۆ چەندین ددانی جیاواز کرد کە لە ئەشکەوتێکی دەرەوەی گوندی تافۆراڵتدا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مەغریب دۆزراونەتەوە و دەگەڕێنەوە بۆ نزیکەی 15,000 لەمەوبەر. پاشماوەی ئەو کەسانەی کە شیکارییان بۆ کراوە بەشێک بوون لە کلتووری ئیبەرۆماوروسیان.

شیکاری فۆڕمەکان یاخود ئایزۆتۆپەکانی توخمەکانی وەکو کاربۆن و نایترۆجین و زینک و گۆگرد و سترۆنتیۆم لەم پاشماوەیانەدا ئاماژەی بە جۆر و بڕی ئەو ڕووەک و گۆشتە کرد کە خواردوویانە. لەو شوێنەدا پاشماوەی ڕووەکی کێوی جیاوازی خواردن دۆزرانەوە، لەوانەش ئاکۆرنی شیرین و گوێزی سنەوبەر و فستق و گەنمەشامی و جۆرە دانەوێڵەیەک کە لە جۆ دەچێت. نێچیری سەرەکی، کە لەسەر بنەمای ئەو ئێسکانەی لە ئەشکەوتەکەدا دۆزراونەتەوە، جۆرێک بووە بە ناوی مەڕی باڕباری.

زەینەب موبتەهیجی خوێندکاری دکتۆرا لەبواری شوێنەواردا لە ناوەندی ماکس پلانک بۆ ئەنترۆپۆلۆژیای پەرەسەندن لە ئەڵمانیا و نووسەری سەرەکی توێژینەوەکە کە ڕۆژی دووشەممە لە گۆڤاری Nature Ecology & Evolution بڵاوکراوەتەوە دەڵێت " تێڕوانینە باوەکە ئەوە بووە کە کە خۆراکی ڕاوچی و کۆکەرەوەکان بە پلەی یەکەم لە پرۆتینی ئاژەڵان پێکهاتووە. بەڵام بەڵگەکانی تافۆراڵت دەریدەخەن کە ڕووەکەکان بەشێکی گەورە بوون لە ژەمی خۆراکی ڕاوچی و کۆکەرەوەکاندا. "

هاونوسەری توێژینەوەکە کلێرڤیا جاوینی دەزگای توێژینەوەی CNRS ی فەڕەنسی وتی " ئەوە گرنگە چونکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە چەندین دانیشتوانی جیهان پێشتریش دەستییان کردووە بە خواردنی بڕێکی زۆر لە ڕووەکەکان، " لە ماوەی پێش پەرەسەندنی کشتوکاڵدا.

ئیبەرۆماوروسیان ڕاوچی و کۆکەرەوە بوون کە نزیکەی 11,000 بۆ 25,000 ساڵ لەمەوبەر لە ناوچەکانی مەغریب و لیبیا ژیاون. بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە ئەشکەوتەکان شوێنی ژیان و ناشتنی مردووەکان بووە.

توێژەرەوەکان دەڵێن ئەم خەڵکانە بۆ ماوەیەکی بەرچاو لە ساڵێکدا ئەشکەوتییان بەکارهێناوە، ئەمەش پێشنیاری شێوازێکی ژیان دەکات کە زیاتر نیشتەیی بووە وەک لەوەی تەنها بەناو شوێنەکاندا گەڕابێتن و بەدوای سەرچاوەدا گەڕابێتن. ئەوان ڕووەکی کێوییان قۆستووەتەوە کە لە وەرزە جیاوازەکانی ساڵدا پێدەگەن، لە کاتێکدا بۆشایی ددانەکانیان پشتبەستنییانی بە ڕووەکییە نیشاستەییەکان دەردەخات.

توێژەرەوەکان دەشڵێن ڕەنگە ڕووەکی خواردن لەلایەن ڕاوچی و کۆکەرەوەکانەوە بە درێژایی ساڵ هەڵگیرابێت بۆ ئەوەی خۆیان لە کەمیی وەرزی نێچیر بپارێزن و دڵنیاببنەوە لە دابینکردنی خۆراک بە شێوەیەکی بەردەوام.

توێژەرەوەکان بۆیان دەرکەوتووە کە ئەم خەڵکانە تەنها ڕووەکی کێوییان خواردووە. ئیبەرۆماوروسیانەکان هەرگیز پەرەیان بە کشتوکاڵ نەداوە، کە دواتر لە باکووری ئەفریکاوە پەرەی سەند.

موبەتهیج وتی " بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر، لە دۆزینەوەکانماندا بۆمان دەرکەوت کە بەڵگەیەکی زۆر کەم هەیە لەسەر بەکارهێنانی خۆراکی دەریایی و خۆراکی ئاویی پاک لە نێو ئەم کۆمەڵە خەڵکە کۆنەدا. هەروەها وادەردەکەوێت کە ئەم مرۆڤانە ڕووەکی کێوییان خستبێتە خۆراکی کۆرپەکانییانەوە."

دوو کۆرپە لە نێو ئەو حەوت کەسەدا بوون کە پاشماوەکانییان شیکارییان بۆ کراوە. بە بەراوردکردنی پێکهاتە کیمیاییەکانی ددانی کۆرپەیەک کە لە ماوەی شیر خواردندا دروست بووە، لەگەڵ پێکهاتەی ئێسکەکەیدا، کە ڕەنگدانەوەی ئەو خۆراکەیە کە ماوەیەکی کەم پێش مردنی خواردوویەتی، توێژەرەوەکان گۆڕانکارییان بینیوە لە خۆراکی کۆرپەکەدا بە تێپەڕبوونی کات. بەڵگەکە ئاماژەی بەوەدا کە لە تەمەنی 12 مانگیدا خۆراکی ڕەق دراوە بە منداڵ.

موبتەهیچ وتی " تێگەیشتن لەوەی بۆچی هەندێک لە گروپەکانی ڕاوچی و کۆکەرەوەکان پەنایان بردووەتەبەر کشتوکاڵ لە کاتێکدا هەندێکی دیکەیان ئەوەیان نەکرد، دەتوانێت تێڕوانینێکی بەنرخ بدات سەبارەت بە بزوێنەری داهێنانی کشتوکاڵی و ئەو هۆکارانەی کە کاریگەرییان لەسەر بڕیارەکانی کۆمەڵگە مرۆییەکان هەبووە بۆ گرتنەبەری ستراتیژیی نوێ بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG