سه‌رۆکی ئێف‌بی‌ئای جیمز کۆمی ده‌ڵێت که وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریکا پێویسته به فه‌رمی ڕای بگه‌یه‌نێت که بانگه‌شه‌که‌ی سه‌رۆک تڕا‌مپ سه‌باره‌ت به گوێڕاگرتنی به نه‌هێنی ئیداره‌ی ئۆباما له ژووره‌کانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک تڕا‌مپ ڕاست نیه، چونکه ئه‌گه‌ر وانه بێت ئه‌وه به مانای ئه‌وه‌یه که ئێف‌بی‌ئای کارێكی نائاسایی کردووه و ئه‌وان که شتی وایان نه‌کردوه، ئه‌وه قبوڵ ناکه‌ن.
جیمز کێلپر، سه‌رۆکی پێشووی ناوه‌ندی زانیاری ئاسایشی نیشتمانی له سه‌ر ده‌می ئۆباماش دا وتی ئه‌و قسانه‌ی تڕا‌مپ ڕاست نیه و به هیچ شێوه‌یه‌ک ئۆباما و کۆشکی سپی فه‌رمانی گوێڕاگرتنی نهێنیان له تڕا‌مپ و که‌مپه‌ینه‌که‌ی ده‌رنه‌کردووه.
له هه‌مان کاتدا، کۆشکی سپی ده‌ڵێت به فه‌رمی داوای له کۆنگرێس کردووه لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته بکات و ئیتریش نه سه‌رۆک کۆمار و نه کۆشکی سپی له ئه‌م باره‌یه‌وه هیچ لێدوانێک ناده‌ن.
ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کانی کۆنگرێس یان ئاژانسه‌کانی زانیاری ئه‌مه‌ریکا نیشانی بدات ئه‌وه‌ی سه‌رۆک تڕا‌مپ ده‌ڵێت ڕاسته، چ کاریگه‌رییه‌کی له سه‌ر دێمۆکڕاته‌کان و به گشتی له سه‌ر سیاسه‌ت له ئه‌مه‌ریکادا ده‌بێت؟
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌گه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌کان نیشانی بده‌ن ئه‌و بانگه‌شه‌ی سه‌رۆک تڕا‌مپ راست نیه چه‌ند کاریگه‌ری له سه‌ر پێگه‌ی سه‌رۆک تڕا‌مپ و باوه‌ڕی خه‌ڵکی ئه‌مه‌ریکا به ئیداره‌ی کۆشکی سپی ده‌بێت؟
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه میوانداری به‌ڕێز دوکتور ئاوات عه‌لیار، لێکۆله‌ری سیاسی، دانیشووی ئاتڵانتامان کردووه.